ئه‌بو عيزرائيل كاتژمێرى سفر بۆ ئه‌ردۆغان داده‌نێت
ئه‌بو عيزرائيل, فه‌رمانده‌ى كه‌تيبه‌كانى "ئيمام عه‌لى"، كه سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبييه و له لايه‌ن ئێرانه‌وه پشتيوانيده‌كرێت هه‌ڕه‌شه له به‌ره‌ى نووسره و سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ده‌كات.
ئه‌بو عيزرائيل له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا كه له دوو رۆژى رابردوودا له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاويكردووه‌ته‌وه, هه‌ڕه‌شه له ئه‌ردۆغان ده‌كات و ئاشكراشيده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان هێزه‌كه‌ى نه‌كێشێته‌وه هه‌موو ئه‌و توركانه‌ى له عێراق كارده‌كه‌ن ده‌يانكوژن.
سه‌باره‌ت به به‌ره‌ى نووسره‌ش, ئه‌بو عيزرائيل ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌ر زيانێك له گومبه‌تى زه‌ينه‌ب بده‌ن, ئه‌وا؛ سه‌روماڵ و خێزان و كه‌سوكارتان هيچ ره‌حمێكيان پێ ناكرێت و هه‌موويان ده‌كوژين.
K24-