ئه‌ستێره‌يه‌كى هۆليۆد له ناو شينگێڕانى شيعه‌دايه
ئه‌كته‌رى ناودارى ئه‌مريكايى مورگان فريمان له له‌نده‌ن به مه‌به‌ستى به‌شدارى له مه‌راسيمى عاشورا سه‌ردانى حوسێنييه‌ى خوئى كرد.
ئه‌و ئه‌ستێره‌ى هۆليۆد كه خه‌ڵاتى ئۆسكارى به‌ده‌ستهێناوه به سه‌ردانه‌كه‌ى مشتومڕێكى زۆرى له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان درووستكردووه و هه‌ندێك پێيان وايه بووه‌ته شيعه و به‌شێكيش ده‌ڵێن سه‌ردانه‌كه‌ى ته‌نيا بۆ ئاشنابوون بووه به رێوڕه‌سمه‌كانى شيعه.
له‌و باره‌يه‌وه The Express Tribune بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه مه‌به‌ستى فريمان ئاماده‌كردنى زنجيره‌يه‌ك فيلمى به‌ڵگه‌نامه‌ييه بۆ ده‌رخستنى ماناكانى ئاين و ژيان.
k24-