له سویسڕا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مه‌ریكا و روسیا له‌باره‌ى سوریا سازكرا
به‌ر له ده‌ستپێكردنى كۆبونه‌وه‌كه‌ش نوێنه‌رانی رووسیا و ئه‌مریكاو توركیا‌و سعوودیه‌و ئێران و عێراق و قه‌ته‌ر و هه‌ندێك وڵاتی ناوچه‌كه له‌باره‌ی سووریا، دیدار و چاوپێكه‌وتنی دووقۆڵییان ئه‌نجام دا.
ئامانج له كۆبوه‌نه‌وه‌كه باوه‌ڕ پێهێنانی لایه‌نه‌كانی سووریایه بۆ ئاگربه‌ست و ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی گونجاوه، بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیه له سووریا.جێى ئاماژه‌یه كه كۆبونه‌وه‌كه‌ی لۆزان، یه‌كه‌م دیدارى نێوان جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سێرگی لاڤرۆڤی هاوتا روسییه‌كه‌ی ده‌بێت دوای ئه‌وه‌ی واشنتۆن له كۆتایی مانگی ئه‌یلولدا هه‌ڵپه‌ساردنی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ سه‌باره‌ت به بارودۆخی سوریا راگه‌یاند.
Kurdistan-