هاوپه‌یمانان حه‌وت بیره‌ نه‌وتی داعش خاپورده‌كه‌ن

هاوپه‌یمانان حه‌وت بیره‌ نه‌وتی داعش خاپورده‌كه‌ن
هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌رده‌وامن له‌ به‌ئامانج گرتنی‌ پێگه‌كانی‌ داعش و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا حه‌وت بیره‌ نه‌وتی‌ ئه‌و رێكخراوه‌یان له‌سوریا خاپوركرد.

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ئه‌مریكاو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام وون له‌ هێرشه‌كانیان له‌دژی داعش له‌ عێراق و سوریا.

له‌و چوارچێوه‌یه‌دا فڕۆكه‌جه‌نگیه‌كان 13 هێرشی ئاسمانیان له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌سوریاو عێراق ئه‌نجامداوه‌ له‌وانه‌ له‌نزیك ئه‌لبوكه‌مال كه‌ هێرشێكی ئاسمانی رێگه‌یه‌كی گه‌یاندنی كه‌ل و په‌ل و شمه‌كی بۆ داعش كردۆته‌ ئامانج، شه‌ش هێرش ئاسمانی له‌نزیك شه‌دادی كه‌ چوار پێگه‌ی سه‌ربازی له‌ناوبردووه‌ له‌گه‌ڵ له‌ناوبردنی جبه‌خانه‌یه‌گی سه‌ربازی و ئۆتۆمبیلێك.

هه‌ر له‌سوریا شه‌ش هێرشی ئاسمانی دیكه‌ له‌لایه‌ن فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان له‌نزیك عه‌ین عیسا و دیرئه‌لزورو پاڵمیا ئه‌نجامدراو كه‌ تیایاندا حه‌وت بیره‌ نه‌وتی داعش و دوو ئۆتۆمبیل و چه‌ندین پێگه‌ی سه‌ربازی داعش خاپوركراون.

سه‌باره‌ت به‌ عێراق، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان نۆ هێرشیان له‌عێراق ئه‌نجامداوه‌ به‌هاریكاری و پشتیوانی حكومه‌تی عێراق، كه‌ هێرشێكیان له‌ نزیك روتبه‌ ئه‌نجامدراوه‌و ئۆتۆمبیلێك تێكشكێنراوه‌، هه‌روه‌ها له‌نزیك كیسك دوو تونێلی داعش له‌ناوبراون و له‌نزیك موسڵ و سوڵتان عه‌بدوڵا جبه‌خانیه‌كی كیمیایی و چه‌ندین ئۆتۆمبیل و تونێل و پێگه‌و حه‌شارگه‌ی داعش و كارگه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و دوو به‌له‌م له‌ناوبراون.

هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌مریكا له‌ 19 ی‌ ئه‌یلولی‌ ساڵی‌ 2014 ه‌وه‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ ئه‌نجامدانی‌ هێرشی‌ ئاسمانی‌ له‌دژی‌ چه‌كدارانی‌ داعش له‌عیراق و سوریا.

لەیەك ساڵی رابردوودا پەنجا هەزار هێرش كراوەتە سەر داعش كە زیاتر لە 30 هەزار بۆمب بەكارهاتووە، كە لە سێ بەشدا دوو بەشی لەعیراق بووەو بەشێكیشی لە سوریا بووە.









خه‌ندان
Top