ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى هۆشیارى ده‌داته كۆریاى باكور و كۆریاى باشور
ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ردو كۆریاى باكور و كۆریاى باشورى ئاگاداركرده‌وه كه كێشه‌كانى نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و كۆتایی به‌و ناكۆكیانه‌ى نێوانیان بهێنن.
"كلۆد هیله‌ر" سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى رِایگه‌یاند:
پێویسته هه‌ردو كۆریاى باكور و كۆریاى باشور كێشه‌كانى نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ئارامى بۆ ئه‌و ناوچه‌یه بگێرِنه‌وه، ئاگاداربن له گرژى نێوانیان.
ژێرئاوكه‌وتنى كه‌شتیه‌كى كۆریاى باشور بوه هۆى سه‌رهه‌ڵدانى ئاڵۆزى نێوانیان چونكه كۆریاى باشور كۆریاى باكور به هۆكارى ژێرئاوكه‌وتنى ئه‌و كه‌شتیه له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى گوتیشى: ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى نیگه‌رانه له تێكچونى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردو كۆریا و نایه‌وێت ئاسایش و ئارامى ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.