وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل له‌ترسی ده‌ستگیركردنى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ فه‌ره‌نسا هه‌ڵوه‌شانده‌وه
وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل "ئیهود باراك" سه‌ردانه چاوهرِوان كراوه‌كه‌ى بۆ پاریسی پایته‌ختى فه‌ره‌نسا هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه برِیاربو بۆ به‌ژدارى كردن له پێشانگاى (یوروساتوری) بگاته فه‌ره‌نسا، بهلاَم به‌هۆى تۆماركردنى داواى یاسایی له‌سه‌رى به‌هۆى هێرش ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌شتى ئازادى كه بوه هۆى كوشتنى 9 كه‌س و برینداربونى ژماره‌یه‌كى تر له‌كاتێكدا هاوكارى مرۆیی ده‌گواسته‌وه بۆ كه‌رتى غه‌ززه.
ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانى مه‌ده‌نى له فه‌ره‌نسا داوایه‌كیان له‌سه‌ر وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل تۆماركردوه به‌هۆى هێرشه‌كه‌ى بۆ سه‌ر كه‌شتى ئازادى.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئیسرائیل ئاماژه‌ى به رِهت كردنه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى به‌رگرى دا بۆ فه‌ره‌نسا بهلاَم هۆكارى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى دیارى نه‌كرد.