ئه‌ردۆگان: ئه‌گه‌ر یه‌كێتى ئه‌وروپا یانه‌یه‌كى مه‌سیحی نییه ئه‌وه پێویسته توركیا ببێته ئه‌ندام تێیدا
"رِهجهب ته‌یب ئه‌ردۆگان" سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا رِایگهیاند:
توركیا زۆر له‌و ولاَتانه باشتره كه‌له‌م دواییانه بونه‌ته ئه‌ندام له یهكێـى ئه‌وروپا، و توركیا زیاتر له 50 ساڵه هه‌وڵى به‌ئه‌ندام بون ده‌دات له یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت ببێته ئه‌ندام له‌و یه‌كێتیه.
هه‌ریه‌ك له ولاَتهكانى ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا دژى به‌ئه‌ندام بونى توركیان له یه‌كێتى ئه‌وروپا و ده‌یانه‌وێت توركیا ببێته یاریده‌ده‌رى ئابورى یه‌كێتى ئه‌وروپا.
سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا گوتیشى: ئه‌گه‌ر یه‌كێتى ئه‌وروپا یانه‌یه‌كى مه‌سیحی نییه و ده‌یانه‌وێت بیسه‌لمێنن كه یانه‌یه‌كى مه‌سیحى نییه و جگه له مه‌سیحی جێی ده‌بێته‌وه له‌و یه‌كێتیه ئه‌وه پێویسته توركیا بكه‌ن به ئه‌ندام له یه‌كێتى ئه‌وروپا، و توركیا جگه له به‌ئه‌ندام بون هه‌موو جۆره برِیارێكى تر رِهت ده‌كاته‌وه.