سعودیه رِهتى ده‌كاته‌وه رِێگه به ئیسرائیل بدات هێرش بكاته سه‌ر ئێران
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى به‌رگرى سعودیه رِهتى كرده‌وه كه ولاَتهكهى رِێگه بدات به هێرشكردنه سه‌ر كوره ئهتۆمیهكانى ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه سعودیه نابێته لایه‌ن له دوژمنایه‌تى نێوان ئێران و ولاَتانى تر.
ئه‌م وتانه‌ى به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى سعودیه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا رِایگهیاندبو كه ئیسرائیل و سعودیه رِێككهوتون له‌سه‌ر به‌كارهێنانى ئاسمانى سعودیه بۆ هێرش كردنه سه‌ر كوره ئهتۆمیهكانى ئێران له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئیسرائیله‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه سعودیه‌كه كه نه‌یویست ناوى خۆى ئاشكرا بكات گوتیشى: سعودیه رشێگه نادات ئاسمانى ولاَتهكهى بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران به‌كاربێت و سیاسیه‌تى سعودیه له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرایه كه رِێگره له‌و هێرشه.