کازم ساهیر کۆنسێرتێکی لە لوبنان پێشکەشکرد
کۆنسێرتەکە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی موزیکی ئیهدن پێشکەشکرا کە لە شارەدێی ئیهدن بەڕێوەچوو، ئەو شارەدێیە دەکەوێتە سەر لوتکەی چیایەکەی بەرزی باکووری لوبنان.
ئاژانسی شەرقەولئەوسەت بڵاویکردۆتەوە، لە کۆنسێرتەکەدا ١٢٠٠ کەس ئامادەبوون و ساهیر ژمارەیەک گۆرانی کۆن و نوێی خۆی پێشکەشکردن، لەونە گۆرانی "زیدیني عشقا" و "علمني حبک".