فیلمە پڕداهاتەکانی هەفتە دیاریکران

فیلمە پڕداهاتەکانی هەفتە دیاریکران
فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمەریکای باکوور لەم هەفتەیەدا دیاریکران و فیلمی "ستریت ئاوتا کێمتن" لە پلەی یەکەمدا هات. ئەم فیلمە موزیکییە دارماییە بڕی 56.1 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا و لە پلەی یەکەمی لیستی پڕداهاتەکانی هەفتەدا هات. فیلمی ئەکشن "میشن ئیمپۆسیبڵ- رۆگ نیشن" دوای ئەوە بۆ چەند هەفتەیەک لە پلەی یەکەمدا بوو، لەم هەفتەیەدا بەرەو پلەی دووەم دابەزی. ئەم فیلمە سینەماییە تۆم کروز رۆڵی سەرەکی تییدا دەگێڕێت و داهاتی ئەم هەفتەیەی 17 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی بوو. فیلمی ئەکشن "زە مان فرۆم یو. ئێن. سی. ئێڵ. بی" بە کۆکردنەوەی 13.5 ملیۆن دۆلار لە پلەی سێیەمدا هات.
Top