رووفاتی مارکیز لە مەکسیکەوە دەگوازرێتەوە کۆلۆمبیا

رووفاتی مارکیز لە مەکسیکەوە دەگوازرێتەوە کۆلۆمبیا
رووفاتی رۆماننووسی کۆلۆمبی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی گابریێل گارسیا مارکیز، لە وڵاتی مەکسیکەوە دەگوازرێتەوە کۆلۆمبیا.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردۆتەوە، بڕیارە رووفاتەکە لە مانگی کانوونی یەکەم بە رەزامەندی خێزانەکەی بگوازرێتەوە بۆ زێدی خۆی.
مارکیز لە نیسانی ٢٠١٤ـدا گیانی لە دەستدا و تەرمەکەی سووتێندرا و لە وڵاتی مەکسیکدا مایەوە.
ئەو رۆماننووسە کە لە مەکسیک نیشتەجێ بوو لە ساڵی ١٩٩٩ تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
Top