"پێشمەرگە" و "شنگال" دوو بەرهەمی سەمفۆنی و کۆڕالێ ئاوازدانەری ناوداری کورد دڵشاد سەعیدە، بەم دواییە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنسێرتیکدا پێشکەشکران. تێکستی ئەم بەرهەمە کە لە ئاستێکی جیهانیدا بەرهەمهێنراوە، تێکستەکەی لە نووسینی شاعیر و پێشمەرگەی دێرین ئەدیب چەلکییە. لەم بەرهەمدا ئۆرکێسترایەکی چیکی کاریان کردووە و ژمارەیەک گۆرانیبێژی کوردستان لەسەرئاستی هەرچوار پارچەی کوردستاندا بەشدارن. ئەم بەرهەمە لە رۆژانی ١-٣ ئەم، مانگە لە هەرسێ شاری هولێر، سلێمانی و دهۆک بەڕێوەچوو، سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە نمایشی بەرهەمەکە لە شاری دهۆکدا ئامادەبوو. ئەم بەرهەمە هونەرییە بە سپۆنەری تۆڕی میدیایی رووداو بەرهەمهاتووە.