لە هەولێر یادی کتێبخانەکەی عه‌بدال خانی به‌دلیسی کرایەوە

لە هەولێر یادی کتێبخانەکەی عه‌بدال خانی به‌دلیسی کرایەوە
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌و لاوان‌، به‌هاوكاری یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد، رێوره‌سمی یادی 360 ساڵه‌ی تێكدان‌و تاڵانكردنی كتێبخانه‌ی میر عه‌بدال خانی به‌دلیسی لە هەولێر سازکرد.
یادەکە ‌ئێواره‌ی دوێنێ چورشەممە، له‌هۆڵی دیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سازدرا و ژمارەیەکی بەرچاو لە رۆشنبیران و نووسەران ئەمادەبوون
له ‌رێوره‌سمه‌كه‌دا وتاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌ و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌ و لاون و یه‌كێتی نوسه‌ران خوێندرایه‌وه‌، دواتر خه‌ڵاتی رێزلێنان به‌خشرایه‌ كتێبخانه‌‌و كتێبفرۆشه‌ دێرینه‌كان.

له‌رێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری خه‌لیل عه‌بدوڵڵا، به‌نوێنه‌رایه‌تی وه‌زیری رۆشنبیری، وتاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری خوێنده‌وه‌ لە بەشێکی وتارەکەدا هات، ئه‌مڕۆ بۆنه‌یه‌كی خه‌مناكه‌ له‌مێژووی گه‌لی كوردستاندا، 360 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر‌و به‌دیاریكراوی له‌ رۆژی 29ی ته‌مووزی ساڵی 1655ی زاینیدا، سوپای عوسمانیه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ر میرنشینی به‌دلیس‌ و داگیریان كرد‌ و كتێبخانه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی میر عه‌بدال خان كه ‌چه‌ندین كتێبی زانستی‌، ئه‌ده‌بی‌، هونه‌ری‌، مێژوویی، ئایینی‌ و چه‌ندین ده‌ستنوسی به‌نرخی له‌خۆگرتبوو كاول‌و تاڵانكرا، به‌وه‌ش زیانێكی گه‌وره‌یان له ‌سامانی ئه‌رشیفی ك‌لتوری‌و مێژوویی درا.
Top