دەستنووسێکی مۆزارت فرۆشرا

دەستنووسێکی مۆزارت فرۆشرا
دەستنووسێکی دەگمەنی ئاوزدانەری ناوداری جیهانی، مۆزارت بە بڕی ٢٣٧ هەزار یۆڕۆ فرۆشرا و مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٧٧٣ دەگەڕێتەوە.
ئەم دەستنووسە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فیستیڤاڵی موزیکی سالزبۆرگ لە وڵاتی نەمسا فرۆشرا.
دەستنووسەکە لە ١٢ لاپەڕە پێکهاتووە و لەلایەن دەزگای "موزارتیۆم" کڕدرا کە پێشتر چەند دەستنووسێکی دیکەی ئەو موزیکژەنایان کڕیوە و لەلایەن پارێزراوە.
دەزگای "موزارتیۆم" دەزگایەکە قازانجی نییە، تا ئێستا نزیکەی ١٠٠ دەستنووسی مۆزارتی پاراستووە کە نۆتەی لەسەر تۆمارکراوە.
Top