سەید سادق بەردەوامە لە هێنانی ڕاهێنەری تازە
سەید سادق بەردەوامە لە هێنانی ڕاهێنەری تازە
یانەی سەید سادق ئەم وەرزە بە قۆناغێكی خراپ دادەڕوات لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان و لە دواین ریزبەندی یانەكان دێت لە خولەكە، كە لە كۆی ئەنجامدانی 13 یاری یانەكە تەنیا خاوەنی 4 خاڵە و هیچ سەركەوتنێكی بەدەست نەهێناوە، یانەكە ئەم وەرزە پێنج ڕاهێنەری گۆڕیوە هەریەك لە ڕاهێنەران موسعەب عەباس و ئەحمەد سەبری و ئەمین عەباس و سەیوان فاتیح ریزی یانەكەیان جێهێشتووە بەهۆی ئەنجامە خراپەكان، كارگێڕی یانەی وەرزشی سەید سادق بۆ ڕاست كردنەوەی ئەنجامە خراپەكانیان بەفەرمی عیماد ناسیح یان بە ڕاهێنەری یانەكە دەستنیشان كرد. یانەی سەید سادق ئەم وەرزە ئاست و ئەنجامی تیپەكەیان وەكو پێویست نییە، بۆیە چەند جارێك هەوڵی ئەوەیانداوە خۆیان لەم چەق بەستوویەی ئەنجامی خراپ ڕزگار بكەن، بۆیە پەنایان بۆ كاپتن عیماد بردووە بۆ ئەوەی ئاستی تیپەكە بباتە قۆناغێكی باشتر و یانەكەیان لە قەیرانی بێ ئەنجامی ڕزگار بكات و بتوانن لە قۆناغی داهاتوو یانەكەیان كێبڕكێ یانەكانی تری خولی كوردستان بكات.