وەک قەتەریەکان دەبێت ئینتیمامان هەبێ

وەک قەتەریەکان دەبێت ئینتیمامان هەبێ

وەک قەتەریەکان دەبێت ئینتیمامان هەبێ

فرحان جبرائیل علۍ

 17ـی 12ـی 2024 رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستانە، هەبوونی ئاڵا و زمان و خاک واتە تۆ ناسنامەی نەتەویت هەیە، دەبێت شانازی بەهەبوونی خۆمان بکەین وەکو کورد، نابێت سڵ ببینەوە لە هەمبەر رووداوە نەخوازراوەکانی ئێستا، دەبێت هەژموون و کار و چاڵاکی خۆمان ڕەنگدانەوەی هەبێت لە ژیانمان!
سەیری پێشوازی وڵاتی قەتەر بکە کەوا بە گوڵێکی وەکو ئاڵای وڵاتی خۆیان پێشوازیان لە وەفدی یانەی ریال مەدرید کرد، کەوا یانەی شاهانە بەمەبەستی یاری کۆتای جامی ئینتەرکۆنتینتال هاتۆتە وڵاتەکەیان...
بێ بیرکردنەوە لە حزبایەتی، هەموو تاکێکی کورد دەبێت شانازی بە ئاڵای خۆی وە بکات، دەبێت لە هەموو کایەکانی ژیانی خۆی ڕەنگدانەوەی هەبێ.

Top