خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان دەستی پێكرد

خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان دەستی پێكرد

خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان دەستی پێكرد
بەبەشداری پازدە یانەی شارەكانی كوردستان دوێنی یەكشەممە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان دەستی پێكرد، ئەم وەرزە هەریەك لە یانەكانی زانكۆی جیهان و هەلۆ و سۆران و قەڵادزێ و خاك و شۆریجە و بازیان و كفری و دهۆك و تەناهی و چەمچەماڵ و سێمێل و ڕواندز و كۆیە و بابان بەشداری یارییەكانی ئەم وەرزە دەكەن، یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان وەكو ڕێنماییەكانی ساڵانەی یەكێتیەكە بڕیاری داوە دوو یانە سەركەوێت بۆ ریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان و دوو یانە دابەزێت بۆ ریزی یانە پلە دووەكانی كوردستان، هەر لە دەستپێكی وەرزی تازەی خولەكەش یانەی سلێمانی كشانەوەی لە خولەكە ڕاگەیاندوە و بەشداری یارییەكانی وەرزی تازەی خولەكە ناكەن، ئەمساڵیش سەرجەم یانە بەشداربووەكانی خولەكە ئامادەكاری پێویستیان كردوە بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن، ئەمڕۆش دووشەممە لەكاتژمێر2ی دوای نیوەڕۆ ئەم سێ یارییە بەرێوە دەچێت.
كۆیە-ڕواندز
قەڵادزێ-هەلۆ
خاك-شۆریجە

Top