یانەی ڕانیە دەگەرێتەوە ناو كەش و هەوای خولەكان

یانەی ڕانیە دەگەرێتەوە ناو كەش و هەوای خولەكان

یانەی ڕانیە دەگەرێتەوە ناو كەش و هەوای خولەكان
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی ڕانیە ئەم وەرزە بۆ دووەم ساڵیەتی لە سەر یەك بەشداری یارییەكانی وەرزی نوێی خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان دەكات، هەر چەندە دەستپێكی خولەكەی بەسەركەوتن دەستپێكردو و دواتریش یاریزانانی تیپەكە ئامادەكاری پێویستیان كردوە بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن، بەڵام بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەكانی یاریزانان دوای چل ڕۆژ بایكۆتی مەشق و یارییەكانی یانەكەیان كردو لە یاری بەرامبەر شێروانە ئامادەنەبوون یاری بكەن و بە دۆڕاو هەژمار كران، لە دوای ئەم ئامادەنەبوون و بەرپرسی وەرزشی ناوچەكە و هاندەران و خەڵكی دڵسۆز و بەرپرسانی یانەكە كۆبوونەوە بۆ ئەوەی بتوانن چارەسەرێك بۆ یانەكە بدۆزنەوە، دووبارە یانەكە دەستی بە مەشقەكان كردوە، لە ئێستادا یانەكە چاوی لەوەیە بتوانێ‌ لە یارییەكانی داهاتوو ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێ و لە یاری بەرامبەر دەربەندیخانیش توانی سێ‌ خاڵ و سەركەوتن بەدەست بهێنێت، لە ئێستادا یانەكە خەریكی ئامادەكارییەكانن بۆ یارییەكانی داهاتوو بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن .

Top