یانەی چەمچەماڵیش خۆی ئامادە دەكات

یانەی چەمچەماڵیش خۆی ئامادە دەكات

یانەی چەمچەماڵیش خۆی ئامادە دەكات
لەگەڵ وادەی نزیك بوونەوەی یارییەكانی وەرزی نوێ خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان كە بڕیاری لە 15ی مانگی 12 یارییەكانی دەست پێبكات، یانەكان كەوتوونەتە خۆیان بۆ ئەوەی بتوانن یاریزان و ڕاهێنەری باش لە دەوری خۆیان كۆبكەنەوە، یانەی چەمچەماڵ ئەمساڵ بەشداری یارییەكانی خولەكە دەكات، كارگێڕیی یانەكە بە فەرمی بەشداری كردنیان نیشانداوە و دەستیان بە ئامادەكاری كردوە بۆ خولەكە، لەلایەن دەستەی كارگێڕیی یانەكە بەفەرمی هەرێم كەلاری وەكو ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەكە دەست بەكار بووە و لە ئێستادا یانەكە خەریكی ئامادەكارییە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ شان بە شانی ژمارەیەك لە یاریزانانی شارەكە كێبڕكێ یانەكانی تری بەشدار لە خولی پلە یەكی، یانەی چەمچەماڵ وەرزی ڕابردوو نەیتوانی پلێتی سەركەوتن بۆ خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان بەدەست بهێنێت، بەڵام ئەم وەرزە دەیەوێت بە پێكهاتەیەكی تۆكمەوە بەشداری كێبڕكێیەكانی وەرزی نوێ خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بكات و چاوی لە بە دەست هێنانی ئەنجامی شایستەیە،لەم بارەشەوە هەرێم بورهان ڕاهێنەری یانەی چەمچماڵ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لە سەرەتای مانگەوە دەستمان بە ئامادەكارییەكان كردوە و پەیوەندیمان بە كۆمەلێك یاریزانەوە كردوە كە بەشێكیان لە تیپە میللیەكانەوە یارییان كردووە، دەمانەوێ لەگەڵ كۆمەلێك یاریزانی تری یانەكان تێكەڵیان بكەین و بتوانین ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنین، دەمانەوێ تیپێكی بەهێز دروست بكەین و هەر چەندە كاتیشمان كەمە.

 

Top