یانەی دهۆك چاوی لە ئەنجامی گەورەیە

یانەی دهۆك چاوی لە ئەنجامی گەورەیە

یانەی دهۆك چاوی لە ئەنجامی گەورەیە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی دهۆك ئەمساڵ بە تیپێكی تۆكمە بەشداری یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان دەكات، ماوەی زیاتر لە مانگێكە كارگێڕیی یانەكە بەفەرمی تیپەكەی كۆكرۆدتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ جارێكی تر خۆی بگەێنێتەوە ریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان، دهۆك ئەم وەرزە هەموو هەوڵەكانی چڕ كردۆتەوە بۆ ئەوەی بەبەهێزی بێتەوە ناو كەش و هەوای یارییەكان، لەم ناوەشدا یانەكە بەفەرمی كاپتن عزەدین عەسكەری ڕاهێنەری شاری كەركووكی ڕاسپاردووە بۆ سەرپەرشتی كردنی مەشقی یانەكە، لەم بارشەوە عزەدین عەسكەر ڕاهێنەری یانەی وەرزشی دهۆك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەم وەرزە بەشێوەیەكی باش خۆمان ئامادەكردوە چاومان لەوەیە بتوانین ئاست و ئەنجامی شایستەمان هەبێت لە خولی پلە یەكەكانی كوردستان، كۆمەلێك یاریزانی ئاست بەرزمان لە یانەكە كۆكردۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانین ئاست و ئەنجامی باش بەدەست بهێنین، چەندین یاری دۆستانەمان كردووە و بۆ ئەوەی كەم و كوڕییەكانی خۆمان بزانین، یاریزانەكانمان بە شێوەیەكی زۆر باش ئامادەن و ژماریەك یاریزانی تازەمان هێناوەتە یانەكە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەك یاریزانی خولی عێراقیشمان هەیە دەمانەوێ تیپەكە بە تەواوی ئامادە بكەین بۆ ئەوەی ئەم وەرزە بە هەر جۆرێك بێت خۆمان بگەینەوە ریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان، یانەكانی تری كوردستانیش ئامادەكاری تەواویان كردوە، بۆیە تیپەكان چاویان لە ئەنجامی باشە.

Top