بۆچی ئافرەت زیاتر تووشی بەردی زراو دەبێتەوە؟

بۆچی ئافرەت زیاتر تووشی بەردی زراو دەبێتەوە؟

بەردی زراو Gallstones بریتییە بارستەی نیمچە بەردی كۆلیستیڕۆڵی نەتواوە، یان تۆپەڵی پەیتبوونی شلەی زراو لە ناو كیسی زراودا بە قەبارەی بچووكی بەقەد دەنكە گەنمێك تا قەبارەی گەورەی بەقەد تۆپی گۆلف. هۆكاری تووشبوونی ئافرەت بە بەردی زراو زیاتر لە پیاو دەگەڕێتەوە بۆ هۆرمۆنی مێیینە، یان ئیسترۆجین كە هاندەرە بۆ زیاد دەردانی كۆلیستیڕۆڵ لە ڕێگەی شلەی زراو یان زیاد تێربوونی شلەی زراو بە كۆلیستیڕۆڵ، كە هەندێك جار تۆپەڵی ڕەق پێك دەهێنێت لە ناو كیسی زراودا. بەردی زراو لەوانەیە بێ نیشانە بێت، لەوانەشە ئەم نیشانانەی هەبێت: سك ئێشە، یان ئازاری پشت یان قۆڵی ڕاست كە لەوانەیە توند بێت، یان پاش خواردنی ژەمێكی چەور سەرهەڵبدات، زەردوویی، ئازاری توند لە بەشی سەرەوەی لای ڕاستی سك هاوكات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش، لە ئەنجامی هەوكردنی كیسی زراو یان هەوكردنی پەنكریاس. هۆكارە هاندەرەكانی دیكەی بەردی زراو: تەمەنی پاش 40 ساڵی، كێشی زیادی لەش یان قەڵەوی، نەخۆشیی شەكرە، هەروەها دابەزاندنی خێرای كێشی لەش.  

 

Top