دواكەوتنی بەپێ ڕۆیشتنی منداڵ

دواكەوتنی بەپێ ڕۆیشتنی منداڵ

بە شێوەیەكی سرووشتی، توانای وەستان لەسەر پێیەكان و بەپێ ڕۆیشتن (پێگرتن) لە هەموو منداڵەكاندا لە هەمان تەمەندا ڕوو نادات، بۆنموونە هەندێك منداڵ لە تەمەنی نۆ مانگیدا لەسەر قاچ دەوەستن و ڕێ دەكەن، كەچی هەندێكی دی لە تەمەنی 18 مانگیدا ئینجا دەتوانن ڕێ بكەن. بە پێی ڕاپۆرتەكانی سەنتەری ئەمریكیی خۆپاراستن و كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكان CDC، پێویستە كە هەموو منداڵێك تا كۆتایی تەمەنی 18 مانگی بتوانێت بە بێ هاریكاریی كەسانی دیكە لەسەر قاچەكان بوەستێت و ڕێ بكات، لەم تەمەنە درەنگتر بە نائاسایی یان دواكەتنی ڕۆیشتن هەژمار دەكرێت و پێویستی بە بەدواداچوونی پزیشكی دەبێت. هۆكارەكانی دواكەوتنی (پێ گرتنی) منداڵ: بۆماوە، سرووشتی كەسێتیی منداڵ، ناكامی Premature واتە كە منداڵ پێش تەواوكردنی 280 ڕۆژی لەناو منداڵداندا لەدایك بووبێت، دەوروبەری ژیان و گەشەی دروستی منداڵ، هەروەها باری تەندروستیی منداڵ و نەخۆشی وەكو: ئیفلیجبوونی مێشك، مۆنگۆلیزم، ئێسكەنەرمە، زەبر بۆ ناوچەی سەر، هەروەها هەوكردنی شانەكانی مێشك یان پەردەكانی مێشك.

Top