سوود و زیانەكانی بەكارهێنانی كیراتین بۆ قژ
كیراتین Keratin پرۆتینێكی ڕیشاڵەیی سرووشتییە كە لە قژ و نینۆك و پێستدا هەیە. بەكارهێنانی گیراوە یان شامپۆی كیراتین بۆ قژ، وای لێ دەكات كە تاڵەكانی بەهێز و بریقەدار بن، هەروەها زیاد خاو ببنەوە، بەڵام بەدەر نییە لە چەند زیانێكی لابەلا. زیان و لایەنە نەرێنییەكانی چارەسەری كیراتینی: گرانیی نرخ، كاریگەرییەكەی كاتییە و بۆ ماوەیەكی دیاریكراو دەمێنێتەوە، بەكارهێنانی ئوتووی گەرمی قژ بۆ هانادنی لكانی كیراتین بە قژ و خاوكردنەوەی، گەلێك جار زیان بە ڕەگی قژ دەگەیەنێت و هۆكارە بۆ شكانی تاڵەكانی قژ، چارەسەری كیراتینی پێویستە كە تەنیا لە لایەن كەسانی شارەزا ئەنجام بدرێت، چونكە ماددەی كیمیایی بەهێز لەخۆ دەگرێت، كە زیانی زۆر بە قژ دەگەینن، بەتایبەتی فۆرمەلدیهاید، كە پێكهاتەی ئاكتیڤی چارەسەری كیراتینییە، بۆنموونە هۆكارە بۆ سووتانەوەی پێست، زیاد فرمێسككردن، هەستكردن بە سووكبوونی سەر، لەگەڵ سەرئێشە.