زانكۆی جیهان پێشانگەیەكی پۆرترێتی بۆ قوتابی (دونیا تەها) سازكرد
سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی شێوەكاری پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر پێشانگەی پۆرترێتی سینەمایی بۆ قوتابی(دونیا تەها) كردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی18/12/2024 لە گەلەری جیهان لە شاری هەولێر,بە ئامادەبوونی بەڕێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ئەندازیار (بورهان سابیر) سەرۆکی دەزگای ڕۆشنبیری زانكۆكانی جیهان و مامۆستا (زيرەك حەمەدئەمین) بەڕێوەبەری پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی هەولێر و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و قوتابیانی پەیمانگە، پێشانگەی شێوەکاری تایبەتی قوتابی (دونیا تەها) لەژێر ناونیشانی (پۆرترێتی سینەما)کرایەوە .
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی