هونەرمەندی (نامق عەلی قادر) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

هونەرمەندی شێوەكار (نامق عەلی قادر) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری لەژێر ناونیشانی(هەڵبژاردەیەك لە ئەزموونی هەشتاكانم)كردەوە كە بڕیارە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بەردەوام بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی 16/12/2024 بە ئامادەبوونی بەڕێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و (سەفین دزەیی) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و هونەردۆستان, لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر پێشانگەی تایبەتی شێوەكاری هونەرمەند(نامق عەلی قادر) كرایەوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی



