كیژان ئیبراهیم خەیات بەرهەمێك بەناوی (ترۆپكی ڕزگاری) بڵاودەكاتەوە
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ(كیژان ئیبراهیم خەیات) لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(ترۆپكی ڕزگاری) بەشێوەی دەنگ بڵاوكردەوە,تێكستی ئەم بەرهەمە لەلایەن شاعیری دیاری كورد(هێمن موكریانی) نووسراوەو موزیك و ئاواز و كاری دابەشكردنی گۆرانییەكە بە زیرەكی دەستكرد بەرهەمهاتووە كە ئەمەش وایكردووە بەرهەمەكە جیاواز بێت لە گۆرانی و بەرهەمەكانی دیكەی.
لەبارەی ئەم بەرهەمە نوێیەی كە بە شێوەیەكی جیاواز بەرهەم هاتووە,كیژان لە پێگەی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نووسیویەتی(ببین کاری نوێ وە بزانن دنیا چۆن گۆڕاوە کێ ئێستا موزیك درووست دەکات؟!)
بڵاوكردنەوەی ئەم بەرهەمە لە دوای ئەوە دێت كە كیژان مانگی ئابی ئەمساڵ گەیشتە وڵاتی پۆڵەندا و لە بەرهەمێكی سیمفۆنی بە ناوی(وەلات) لەگەڵ ژمارەیەك هونەرمەندی دیار و بە ئەزموون بەشداربوو, كە ئەوانیش پێكهاتوون لە هونەرمەندان ناسری ڕەزازی و دیار دەرسیم و شەهریبانا كوردی و نارین فەقێ و دەنیز دیمان و دەنگبێژ كازۆ و هۆزان كومەرت و ئەلیند,هەروەها لەئەم بەرهەمەدا ژمارەیەك هونەرمەند و موسیزیانی بەئەزموون تێیدا بەشداربوون.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی