حەسنا مەتەر لە بەغدا ڕێزی لێ نرا

حەسنا مەتەر لە بەغدا ڕێزی لێ نرا

دەزگای «عیون» بۆ ڕۆشنبیری و هونەر شازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆی لە «المسرح الوطني» لە شاری بەغدا ساز كرد. فێستیڤاڵەكە بە سەرپەرشتی سەرۆك وەزیران «محمد شیاع السودانی» لە ژێر دروشمی «پیاوانی بیناسازی سوورن لەسەر بەرەنگاربوونەوە» بەڕێوە چوو، كە ئەم خولە بەناوی خولی ئاسیا كەمال كرا بوو. ڕێوڕەسمەكە لەلایەن دامەزراوەی عیون بۆ داهێنانی نێودەوڵەتی كە لەسەر بانگهێشتی تایبەتی سەرۆكی فێستیڤاڵ «عەباس ئەلخەفاجی» بوو، ڕێزلێنان بۆ چەندین كەسایەتیی هونەری ساز كرا، یەكێك لەوانە خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی «حەسنا مەتەر» بوو، بەرامبەر ئەو كارە هونەرییانەی بە زمانی كوردی و عەرەبی لە عێراق پێشكەشی دەكات، لەوانەش ئەلبوومی «لیالی الغربة»، خەڵاتەكەش لەلایەن هونەرمەندی ناوداری عێراقی «مەحموود ئەبو عەباس» پێی بەخشرا.

حەسنا مەتەر لە بەغدا ڕێزی لێ نرا

شایانی باسە ئەستێرەی لوبنانی حەسنا مەتەر خەڵاتی ڕێزلێنانی لەسەر كاریگەریی گۆرانیی خۆی بۆ لوبنان و گۆرانیی نیشتمانی وەرگرت، خەڵاتەكەشی پێشكەش بە نیشتمانەكەی (لوبنان) كرد و هیواشی خواست ئاشتی و ئاوەدانكردنەوەی بۆ بگەڕێتەوە و دەستی خراپەی لێ بوەستێندرێت.

Top