بەزالیا بەرگریی لەش بەهێز دەكات

بەزالیا بەرگریی لەش بەهێز دەكات

  بەزالیا Green peas سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە پرۆتینی ڕووەكی، لەگەڵ چەندین ڤیتامین و كانزا و ماددەی دژەئۆكسان كە بە زۆر ڕێگە سوودبەخشن بۆ تەندروستی. بەزالیا بە ڕێژە بەرزەكەی كانزای زینك، ئاسن، پۆتاسیۆم، ڤیتامین C و E لەگەڵ چەند ماددەیەكی دژەئۆكسان ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەشدا. هەروەها ڕێژە بەرزەكەی ڤیتامینەكانی A، K، B6، B9 لەگەڵ ماددەی دژەئۆكسانی كۆومیستڕۆڵ Coumestrol، ڕۆڵیان هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، واتە خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان. سوودەكانی دیكەی بەزالیا: باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس، بەتایبەتی ڕێكخستنی جووڵەی ڕیخۆڵە و خۆپاراستن لە قەبزی، كەمكردنەوەی ئەگەری شێرپەنجەی كۆڵۆن تا ڕێژەی 21%، كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خراپ و بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی باش لە خوێندا، پاراستنی تەندروستیی دڵ، كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن، كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن و خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، هەروەها پاراستنی تەندروستیی چاوەكان لە تێكچوونی تۆڕەی چاو كە پەیوەستە بە تەمەن AMD.

 

Top