خۆت لە جەلتەی مێشك بپارێزە!

جەلتەی مێشك Stroke بریتییە لە وەستانی گەیشتنی خوێن بە بەشێكی مێشك كە هۆكارە بۆ مردنی خانەكان كە لەوانەیە ببێتە هۆی گرفت لەو بەشانەی مێشكدا كە كۆنترۆلی ماسوڵكەكان و توانای یاد و قسەكردن دەكەن. بەم چەند هەنگاوە دەتوانیت كە خۆت لەجەلتەی مێشك بپارێزیت: چاودێریكردنی پەستانی خوێن كە هۆكاری سەرەكیی جەلتەیە و واباشترە كە نزمتر بێت لە 120/80 ملم جیوە، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی كە رۆڵی هەیە بۆ كۆنترۆلكردنی كێشی لەش و پەستانی خوێن، پەیڕەوكردنی هەنگاوەكانی سووككردنی سترێس، پێویستە كە كێشی لەش لەژێر كۆنترۆلدا بێت لەوكاتەی كە كێشی زیاد و قەڵەوی هاندەرن بۆ تووشبوون بە شەكرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن،پشكنینی كۆلیسترۆلی خوێن بە شێوەیەكی دەوری لەگەڵ چاودێریكردنی خۆراكی رۆژانە بەتایبەتی كەمكردنەوەی چەورییە تێرەكان و دووركەوتنەوە لە چەورییە نێوەندیەكان (چەورییە گۆاوەكان Trans fats)، هەروەها دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و خواردنەوە ئەلكهولییەكان.