چۆن جگەرەكێشان دەبێتە ئەگەری نەخۆشیی شەكرە؟

چۆن جگەرەكێشان دەبێتە ئەگەری نەخۆشیی شەكرە؟

لە توێژینەوەكاندا هاتووە كە جگەرەكێشان ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو زیاد دەكات، بەتایبەتی لەو كەسانەدا كە ڕۆژانە 30-40 جگەرە دەكێشن، تا ژمارەی جگەرەكان زیاتر بێت هێندە ئەم ئەگەرەش زیاتر دەبێت. میكانیزیم لەپاڵ ئەم ئەگەرە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە جگەرەكێشان كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر فرمانی دروستی خانەكانی لەش. پێكهاتە كیمیاییەكانی دوكەڵی جگەرە جگە لەوەی كە زیان بە خانەكانی لەش دەگەیەنن، هەوكردنیش لە هەموو لەشدا پەیدا دەكەن كە هۆكارە بۆ كەمبوونەوەی چالاكیی هۆرمۆنی ئینسولین كە ئاستی شەكر لە لەشدا ڕێك دەخات، هەروەها دەبنە ئەگەری دروستبوونی فشاری ئۆكسان Oxidative stress كە هاوكات لەگەڵ هەوكردندا و ڕیسكی نەخۆشیی شەكرە بەرزدەكاتەوە. ئەمەش سەلمێندراوە كە جگەرەكێشان ئەگەری كۆبوونەوەی چەوریی كەرش(ورگ) زیاد دەكات كە هاندەرێكی دیكەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە لە ڕێگەی پەیداكردنی بەرگریی خانەكانی لەش بەرانبەر بە هۆرمۆنی ئینسولین و تێكدانی فرمانەی خانەكانی بیتا β cells لە گلاندی بەنكریاسدا، كە سەرچاوەن بۆ دروستكردنی هۆرمۆنی ئینسولین.

 

Top