ریجیمی داش چییە؟

ریجیمی  داش چییە؟

ریجیمی داش DASH واتە پلانی خۆراكی بۆ رێگرتن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن كە لەهەمان كاتدا سوودبەشخە بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشیی شەكرە. ریجیمی داش بۆ هەڵبژاردنی جۆرەكانی خۆراك كارێكی تا بڵێی ئاسانە و ئەنجامەكەی لە سەرتاسەری جیهاندا سەلمێنراوە. لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە ئەم ریجیمە زۆر گونجاوە بۆ كەسانی تووشبوو بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن كە بە دەرمان كۆنترۆل نەكرێت. ریجیمی داش لە لایەن پەیمانگای نێودەوڵەتیی دڵ و سییەكان و خوێن NHLBI پەرەی پێدراوە كە بۆ خۆپاراستن لە ئاڵۆزییەكانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن پەیڕەو دەكرێت بەتایبەتی خۆپاراستن لە ئەگەری جەلتەی مێشك و نۆرەی دڵ كە بە مەترسیدارترین ئاڵۆزییەكانی پەستانی بەرزی خوێن هەژمار دەكرێن. ئەو خۆراكانەی كە پێویستە بخورێن لە ریجیمی داشدا بریتین لە: سەوزە میوەی جۆراوجۆر، دانەوێڵەی تەواو، شیرەمەنی كەم چەوری یان بێ چەوری، ماسی، گۆشتی پەڵەوڕ، پاقلەمەنییەكان، كاكڵ و تۆوەكان، زەیتی رووەكی. ئەو خۆراكانەی كە پێویستە زۆر سنووردار بكرێن بریتین لە: گۆشتی سوور، شیرەمەنی پڕ چەوری، شەكر و شلەمەنییە شیرینكراوەكان، هەموو جۆرە هەویركاری و خۆراكە شیرینەكان، لەگەڵ خوێ.

Top