حەسنا لەعكوبی: سەرەڕای ئاستەنگەكان هەر بەهێز ماومەتەوە

حەسنا لەعكوبی: سەرەڕای ئاستەنگەكان هەر بەهێز ماومەتەوە

كچێكی مەغریبی خاوەن زیاتر لە بەهرەیەكە لە نێوان كاری میدیایی و مۆدێلدا، ئێستاش ڕووی لە بواری نواندن كردووە، سەرەڕای ئاستی پێشكەوتووی هونەری لە وڵاتی مەغریب، بەڵام بەردەوام ڕوو لە دوبەی و قاهیرە دەكات، وەك خۆی دەڵێت ماوەی سێ ساڵە لە دوبەی ڕووبەڕووی كێشەیەكی یاسایی كراوەتەوە، بەجۆرێك گەشتكردنی لێ قەدەغە كراوە و ناتوانێت تەنانەت سەردانی كەسوكاریشی بكات و ئاستەنگی زۆری بۆ درووست كراوە، سەبارەت بەم بابەتە و چەند پرسێكی دی ئەم دیمانەیەمان لەگەڵی ئەنجام دا.

*كەیسەكەت بە چی گەیشت؟

-كێشەكەم چارەسەرنەكراوە و هێشتا وەك خۆیەتی، وەك هەمووان دەزانن لە پشت هەموو ئەمانەشەوە ڕاگرتنی فایلەكە هەیە و جاڵجاڵۆكە هەن كە تەڵە بەدەوری مندا دەبەستن، لەكاتێكدا ئەو كەسەیە كە بازرگانیی لەگەڵیدا دەكات و ئازادیی لە وڵاتی ئازادییەكاندا سنووردار دەكات، بۆیە نزیكەی سێ ساڵ سەفەرم لێ قەدەغە كرا.

*پێشتر ڕاتگەیاندووە كە خیانەتت لێ كراوە، ئەمە چۆن بووە؟

-زۆر ڕووخسار هەبوون مامەڵەیان لەگەڵدا دەكردم، لەم تاقیكردنەوەدا زۆرێك لە دەمامكەكان كەوتنە خوارەوە ڕووخسارەكان ئاشكرا بوون كە شارەزا بوون لە نواندنی ڕۆڵی هاوڕێیەتی و برایەتیی درۆینە، بۆیە ویژدانیان فرۆشت بۆ پارە و هەندێك پڕۆژەی هونەری، بۆیە بێدەنگییان هەڵبژاردووە سەرەڕای دڵنیایی تەواویان لە ڕاستییەكان و ئەو نادادپەروەرییەی كە لەسەر دەستی هاوشێوەكانی پابلۆ ئیسكۆبار بووە، خودای گەورە پشتیوانمەوە و دوعای دایكم و باوكم كە نزا و پاڕانەوەی ڕۆریان كرد بۆ ڕزگاربوون لەو كە بە سیحر یارمەتی ئەو كەسەیان دا، كە نەخۆشی خۆبەگەورە زانینی هەیە، پاشان دەستی كرد بە هەڕەشەكردن.

*بەڕای ئێوە كێ ڕێگری لە هەموو ئەمانە دەكات؟

-من پرسیار دەكەم، ئایا ئەم وڵاتە بە یاریدەدەرەكانیدایە بۆ ئەوەی ڕێگە بە دەست كێیە كە كەسێك بە ناڕەوا ڕێگری چوونە دەرەوە و ناهێڵێت كە خێزانەكەم ببینم، بەڵام لە ڕەحمەتی خودا بێهیوا نەبووم و نائومێد نابم و لەم دونیایەدا و لەو مەیدانەدا كە هەمیشە خەونم پێوە بینیوە، سەرەڕای هەموو ئەو سەختییانەی كە ڕووبەڕوویان دەبمەوە، سەرەڕای هەموو ئاستەنگەكان بەردەوام دەبم تا دەرفەتێكی زێڕین دەدۆزمەوە بۆ ئەوەی بەرەو سەركەوتن هەنگاو بنێم.

*لە قەیرانەكە و لە دوبەی چی فێربوویت؟

-قەیرانەكە زۆر شتی فێری كردم، یەكەمیان ئەوەیە كە مرۆڤ سەرەڕای هەموو ئەو ئازارانەی كە دەیچێژێت، ناكەوێت و بە بەرزی و ڕاوەستانەوە دەمێنێتەوە، چونكە خەڵك ڕەحم بە لاوازەكان ناكات، قەیرانەكە فێری كردم و تاقیكردنەوە لە خودای گەورە نزیكتری كردمەوە، هەرچەندە بەهۆی ئەو نەخۆشییەی كە لە ئەنجامی ئەو كردەوە جادووگەرییانەی كە تووشی بووم پێشتر، بۆ چەندین كاتژمێر هۆشم لەدەست دەدا، ئەمە وای كرد زیاتر بەرگەی سەختییەكان بگرم. سوپاس بۆ خودا هەوڵ دەدەم سەرەڕای هەموو شتێك خۆڕاگر بم و بەردەوام بم، چونكە لە بوارێكی پڕ لە دەركەوتندام، و دەبێت بوەستم و بۆ ئەوەی پێش سەركەوتن بژیم.

*وەك شاژنی جوانی، كاریگەریی جوانی و ڕێكی لەسەر هونەرمەند چۆن هەڵدەسەنگێنی؟

-جوانی ڕواڵەتێكی دەرەكی سەرنجڕاكێش نییە، بەڵكو تێكەڵەیەك لە چەند سیفەتێكی ناوەكی و دەرەكی، كە لەگەڵ یەكتردا تێكەڵ دەبن بۆ دروستكردنی كاریگەرییەكی گشتی، كە جێگەی ڕەزامەندیی چاو و ڕۆح بێت، ئەوە شێوازێكی ژیانە كە ڕەنگدانەوەی كەسایەتی و بەهای مرۆڤە.

من پشتم بە توانا و بەهرەی خۆم بەستووە، چونكە پێویستە بەهرەی هونەریت هەبێت، تا بتوانیت بوونی خۆت بسەلمێنی، من تا ئێستا دەرفەتی زۆرم بۆ نەڕەخساوە تاكو بتوانم هەموو توانا و بەهرەكانی خۆمی تێدا دەربخەم، یان فیلمێكم پێشكەش كرابێت كە بە تەواوی لێی ڕازی بم، هیوادارم لە داهاتوویەكی نزیكدا ئەو دەرفەتەم بۆ بڕەخسێت.

*نهێنییەكانی جوانیت چین؟

-ناتوانم بڵێم كە نهێنی جوانكاری نائاساییم هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانم چەند ئامۆژگارییەكی گشتی بۆ چاودێریكردنی پێست و جەستە پێشكەش بكەم كە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ پاراستنی جوانیی سرووشتی، پێست ڕۆژانە جارێك بە بەكارهێنانی پاككەرەوەیەكی نەرم بە شێوەیەكی ڕێكوپێك، وەرزش بكە و دوور بكەرەوە لە جگەرەكێشان، هەموو ڕۆژێك جارێك بە بەكارهێنانی سابونێكی نەرم خۆت بشۆ.

*راگەیاندن یان نواندن؟

-نواندن لای من هەر لە منداڵییەوە وەك بەهرەیەك بووە، هەروەها خۆشەویستیشم بۆ نواندن هەبوو، لەبەر ئەوە پەیوەندیم بە پەیمانگاوە كرد و بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە بواری شانۆی درامی خوێند، بۆیە زیاتر حەز لە بواری نواندن و شانۆ دەكەم، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا لە وڵاتانی عەرەبی ئەو دەرفەتەم بۆ نەڕەخساوە كە من شایەنیم، واتە مافی خۆم پێ نەدراوە، تا ئێستا ئەو دەرفەتەم نەهاتووەتەدی كە خەونی پێوە دەبینم، سەرەڕای ئەمەش حەز دەكەم لە ڕیكلامەكاندا نواندن بكەم، بۆ ئەوەی زیاتر بناسرێم و هەوڵ بدەم تواناكانم پێش بخەم و بگەمە ئەو ئاستەی كە خۆم دەمەوێ پێی بگەم.

Top