یانەكانی بەغداد شەڕی بەدەستهێنانی كوردێك دەكەن

یانەكانی بەغداد شەڕی بەدەستهێنانی كوردێك دەكەن

یانەكانی بەغداد شەڕی بەدەستهێنانی كوردێك دەكەن
سەهەند ئەشرەف كوردێكی شاری سلێمانییە و یاریزانی تۆپی دەستی یانەی وەرزشی كەرخە و ئەم وەرزە توانی لەگەڵ تیپی تۆپی دەستی یانەی كەرخی شاری بەغداد نازناوی خولی عێراقی بەدەست بهێنێت، ئەم كوڕە كوردە یەكێك لە یاریزانە بەتواناكانی هەڵبژاردەی عێراقە و ئاست و ئەنجامەكانی دڵخۆشكەرە و ئەم وەرزەش بە شایستەیی لەگەڵ یانەی كەرخ نازناوێكی گرنگی بەدەست هێنا، ئێستاش چەندین یانەی شارەكانی عێراقی داوای گرێبەستیان لەم یاریزانە كوردە كردوە، لەم بارەشەوە سەهەند ئەشرەف بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی كەرخ توانیمان ببینە پاڵەوانی خولی تۆپی دەستی عێراقی و تاكو ئێستاش لەگەڵ یانەی كەرخ خۆم یەكلای نەكردۆتەوە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو بمێنمەوە یان بچمە یانەیەكی تر، گوتیشی" هەریەك لە یانەكانی شورتە و جەیش و حەشد و كەرخیش بۆم هاتۆتەوە، ئێستاش چاوەڕێ دەكەم بزانم چیم بەسەر دێت ئەوكات بڕیارێكی یەكلاكەرەوە دەدەم، بۆ بابەتی یاری كردنم بۆ یانەی سلێمانیش ماوەی دوو ساڵە یانەی سلێمانی كشاوەتەوەلەخولی پیشەگەری عێراقی، بۆیە لەگەڵ ئەو یانەیە نەماوم جگە لەوەش چەند هۆكارێكی ماددی و شتی تریش هەیە،گوتیشی" زۆر حەدەكەم لە شاری خۆم و ناو خانەوادەی خۆم وەرزش بكەم، وەرزشیش پێویستی بە پارەیە و ماوەی چەند سالێك یاری دەكەی پێویستی بە زۆر شتە بۆئەوەی دەبێ بەدوای گرێبەستێكی باش دەگەڕێم و بە دڵنیاییەوەش لە شاری بەغداد دەمێنمەوە.

Top