خواستی مرۆڤ لە سەرووی كاری گران و ئەستەمە

خواستی مرۆڤ لە سەرووی كاری گران و ئەستەمە

ئالە گەنجە یاریزانی تۆپی بالەی یانەی ئافرەتانی هەولێر

خواستی مرۆڤ لە سەرووی كاری گران و ئەستەمە
یاری تۆپی بالە لە ئێستادا بەهۆی كەمی ژمارەی یانەكان و نەبوونی پشتگیری بۆ یاریزانان وەكو پێویست گرنگی پێ نادرێت لە چاو بالەی كوڕان، بەڵام ژمارەیەك لە یانەكان لەگەڵ نەبوونی بودجەی پێویست گرنگی بە تیپەكانیان دەدەن، یانەی ئافرەتانی هەولێر یەكێك لەم یانانەی پارێزگای هەولێر كە گرنگی زۆر بە وەرزشیی ئافرەتان دەدات بە سەرجەم یارییە وەرزشییەكانەوە، ماوەی چەند سالێكە یانەكە گرنگی زۆر بە یاری بالە دەدات لە ئاستی كچان بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانن بەم تیپە كێبڕكێ لە سەر بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە بكەن لە سەر ئاستی عێراق و كوردستان، ، یەكێك لە كچە یاریزانەبەتواناكانی یانەكەش كە خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەگەڵ یانەكەی لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق ئەویش ئالە گەنجە-ە ناوبراو لەدایك بووی ساڵی 2005ی پارێزگای هەولێر وقوتابی قۆناغی 12ی ئامادەییە پاشەڕۆژێكی باش چاوەڕوانیەتی لە داهاتوو، ئێمەش لەنزیكەوە ئەم دیمانەیەمان لەگەڵی ئەنجامدا.
*چۆن بوو وەرزشی تۆپی بالەت هەڵبژارد؟
- لە بەر ئەوەی حەزێكی منداڵیمە، بۆیە سەرەتا دەستم بە یاری تۆپی بالە كرد كە لەم یارییە سەركەوتنم زیاتر و باشتر بوو، دەستم بە وەرزشی كاراتێ كرد ئەمەش وای كرد زیاتر لە سەر پێی خۆم بوەستم بە پاڵپشتی ماڵەوەم.
*دوو وەرزش ئەنجام دەدەی لە یەك كاتدا هەست ناكەی هەردوو وەرزشەكەت قورسە بۆ ئافرەتان؟
- بەڵێ ڕاستە كارێكی قورسە، بەڵام خواستی مرۆڤ لە سەرووی كاری گران و ئەستەمە، بەڵام هەوڵی مرۆڤ و تواناو متمانەبوون بەخۆت هیچ شتێك قورس ناكات، بۆیە من بڕیارم دا لەو بوارە ڕۆڵی خۆڕاگری و ئەستەم بشكێنم بتوانم لە یەك كاتدا دوو وەرزش ئەنجام بدەم.
*بۆچی لە ئێستادا یاری بالە لە ئاستی پێویستدا نییە؟
- پرسیارێكی جوانە بە بۆچوونی من خواستی كۆمەڵگە لە سەر بەژداری ئافرەت لە وەرزش تا ئاستێك كەمە، هەروەها لە ئاستی بالەش هەندێ كەمتەرخەمن، پێویستە خولی پەروەردەیی و فكری وەرزشی بە ئەنجامدانی خول و سمینار بەشەكانی دیكە بەرێوەچوون كەمە، هەر بۆیە هەست بە لاوازی دەكرێ.
*هۆكاری چیە ئەم یارییە لە ئاستی كچان پێشوازی باشی لێنەكراوە لە شارەكانی كوردستان؟
-بەڵێ هەست بە لاوازی دەكەین لە كاتی بەرێوەچوونی خول و پاڵەوانێتیەكان بە رێژەیەكی كەم خەڵك ئامادە دەبێت، جیاواز لە وولاتانی تر خەڵكێكی زۆر ئامادە دەبێت، بۆیە ئەم یارییە پشتگیریەكی زۆر هاندەرێكی باش دەبن بۆ یاریزانە، چونكە هەموو یاریزانێك بەبێ هاندەرانی وەرزشی ناتوانێ‌ سەركەوتووبێت، یاریزان موڵكی هاندەرانیەتی.
* ئاستی یاری بالە چۆن دەبینی لە كوردستان ؟
- تاڕادەیەكی باش و بەرچاو لە پێشكەوتووە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو، ئێستا كچان بە شێوەیەكی فراوانتر بەشداری خولەكان دەكەن.
* بە بۆچوونی تۆ چی بكرێت باشە بۆ هێنانە پێشەوەی كچانی وەرزشكار ئەم یارییە؟
- پاڵپشتی دارایی و جێگای گونجاو، یانەی پێشكەوتو لە هەموو جێگایەك وا دەگات خەڵكان بە شێوەی جوانتر لەم یارییانە تێبگەن بزانن چ سودێكی تەندروستی هەیە.
*بەرنامەت چیە بۆ داهاتووی خۆت وەكو كچە یاریزانێكی لاو؟
- دەمەوێت لە داهاتوودا بمە یاریزانێكی سەركەوتوو و بگەمە ریزی هەڵبژاردەی عێراقی، ئامانجێكی گەورە هەیە لە ڕووی وەرزشەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبم بۆ ئەوە بگەمە ئامانجەكەم.
*یانەی ئافرەتانی هەولێر بە چ شێوازێك هاوكاریتان دەكات؟
- بەداخەوە بەم شێوەیە پشتگیریمان نین و تاكو ئێستاش شتێكی وایان بۆ نەكردوین، بەداخەوە ئەم دیاردە نەك لە یانەی ئافرەتانی هەولێر بەڵكو زۆرێك لە یانەكانی تریشی گرتۆتەوە كە پشتگیری یاریزان ناكەن بەداخەوە.
*گرفتی ئەم یارییە لە چی دەبینی؟
- دەگەرێنمەوە بۆ نەبوونی پشتگیری جا چ لە ڕووی ماددیەوە بێت بە پلە یەك، وە لە ڕووی مەعنەویەوە بێت.

* خەونی وەرزشیت چیە وەكو كچە یاریزانێك؟
-پەنا بەخوا دەگەمە ئامانجەكەم كە خەونی پێوە دەبینم ببم بە یەكێك لە باشترینەكان.
*خانەوادەكەت تا چەند هاوكارتانن بۆ وەرزش كردن؟
-بێگومان پشتگیری باشم دەكەن.
*ئەگەر شتێكت ماوە لە كۆتاییدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئەو هەمووە خزمەتەی بە وەرزشی ناوەخۆ دەكەن،هیوادارم پاڵەوانێتی زۆر ئەنجام بدرێ بۆ ئەوەی بتوانین ئاستی ڕاستەقینەی خۆمان پێشان بدەین.

 

Top