سیروانی هەڵەبجە پاڵەوانی كیك بۆكسینگی كوردستان بوو

سیروانی هەڵەبجە پاڵەوانی كیك بۆكسینگی كوردستان بوو

سیروانی هەڵەبجە پاڵەوانی كیك بۆكسینگی كوردستان بوو
وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە تواناكانی یاریزانانی كیك بۆكسینگ لە شارەكانی كوردستان، یەكێتی كیك بۆكسینگی كوردستان لە ژێر چاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان لە شاری هەولێر پاڵەوانیتی نازناوی یاریزانان و یانەكانی هەرێمی كوردستان بەبەشداری 12 یانەی شارە جیاوازەكانی كوردستان بەرێوەچوو، یارییەكان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، یاریزانانی بەشدار بوو توانیان ئاست و ئەنجامی شایستە لە ماوەی سێ‌ رۆژی ڕابردوو پێشكەش بكەن، یانەكانیش كێبڕكێ یەكتریان دەكرد لە سەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە پاڵەوانیتەیەكە دواجاریش هەڵەبجەییەكان نازناوەكەیان بۆ خۆیان یەك لای كردەوە ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
1-یانەی وەرزشیی سیروانی هەڵەبجە
2-یانەی وەرزشی ئاڵا
3-یانەی وەرزشی سەرچنار
دواجاریش لەلایەن بەرپرسانی ئامادە بوو خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانان و تیپە براوەكانی پاڵەوانێتیەكە دابەشكرا.
كارزان كانەبی

Top