كوردێكی ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران هەوڵی گۆڵكاری خولی عێراقی دەدات
كوردێكی ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران هەوڵی گۆڵكاری خولی عێراقی دەدات
ئیبراهیم غازی یاریزانی كوردی ریزی یانەی حدودی شاری بەغداد كە ئەمساڵ لەگەڵ یانەكە بەشدارە لە یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراقی، ئەم یاریزانە یاری بۆ یاری ئاستی لە بەرز بوونەوەدایە لە كۆی ئەنجامدانی 28 یاری لە خولەكە ئەم یاریزانە كوردەی ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران 16گۆڵی بۆ یانەكەی تۆماركردوە و كێبڕكێ گۆڵكارانی تری خولی یانەكانی عێراقی دەكات بۆ تۆمار كردنی گۆڵی زیاتر، ئەم یاریزانە ئەم وەرزە بۆتە یەكێك لە یاریزانە دیارەكانی یانەی شاری بەغداد و شەڕی تۆماركردنی گۆڵی زیاتریش دەكات لەگەڵ یانەكانی تری عێراقی، ئەم یاریزانە بۆ یانەكانی نەورۆز و دهۆك یاری كردوە و ئەم وەرزە بەبڕی 60ملیۆن دینار ڕووی لە یانەی حدودی شاری بەغداد كردوە بۆ ئەوەی بتوانێ ئاستی ڕاستەقینەی خۆی پێشكەش بكات و تا هەفتەی 34ی خولەكەش ئاست و ئەنجامی شایستەیە لەگەڵ تیپەكەی بۆتە جێگای باسی ژمارەیەكی زۆری یانەكانی تری عێراق بەهۆی ئاست بەرزی و لێزانین لە تۆماركردنی گۆڵ لە خولی یانەكانی عێراقی، ئیبراهیم ئەم وەر زە هەشت گۆڵی بە لێدانی سزا تۆماركردوە و لە چوار یاریش بە پیاوی یاری ناسراوە، بۆیە یانەكەی شاری بەغداد ئومێدی زۆری بەم یاریزانە كوردەی پارێزگای هەولێر دێت لە ریزبەندی یانەكانیش لە دوای هەریەك لە یاریزانان ئەیمەن حوسێن كە 26گۆڵی تۆماركردوە و مەحمود مەواس 18گۆڵ و عەلائەدین دالی 18گۆڵ ئەویش لە پلەی چوارەم دێت بە 16گۆڵ لەم یارییانەی ماوە پێشربینی دەكرێت گۆڵی زیاتر بۆ یانەكەی تۆماربكات و یانەكەشی مانەوەی لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی مسۆگەر كردوە.