یانەی سەید سادق ڕاهێنەرێكی نوێی دەستنیشان كرد
یانەی سەید سادق ڕاهێنەرێكی نوێی دەستنیشان كرد
هەر چەندە یانەی وەرزشیی سەید سادق بە بارودۆخێكی سەختی دارایی تێپەر دەبێت و ژمارەیەكی زۆری یاریزانانی یانەكە ریزی تیپی تۆپی پێی یانەكەیان جێهێشتوو و چوونەتە ریزی یانەی تر، بەڵام دواجار كارگێڕیی یانەكە بڕیاریداوە بەشداری یارییەكانی وەرزی نوێ خولی نایابی یانەكانی كوردستان بكات، یانەكە بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی كوردستان هیچ كەمپێكی مەشقی نەكردوە و جگە لەوەش ئامادەكارییەكان وەكو پێویست نییە بۆ ئەم خولە، بەڵام دەستەی كارگێڕیی یانەكە بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەر موسعەب عەباس مۆركردوە كە ناوبراو پێشووتر لە ریزی یانەكانی مەسافی و دیالە وەكو ڕاهێنەر كاری كردوە، ئەم وەرزە یانەكەی دەڤەری شارەزوور دەیەوێت لە سەر دەستی ئەم ڕاهێنەرە ئاست و ئەنجامی شیستە بەدەست بهێنێت، وەرزی ڕابردوو یانەی سەید سادق توانی مانەوەی خۆی لە خولی نایاب بهێلێتەوە، بۆ ئەم وەرزەش هەر چەندە گرفتی سەختی دارایی هەیە، بەڵام كارگێڕیی تیپەكە نایانەوێ دەستبەرداری خولە گەورەكەی كوردستان بن و دەیانەوێ شەڕی مانەوە و ئەنجامی شایستە بكەن لە ریزی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، یەكێتی تۆپی پێی كوردستانیش بۆ ئەم ساڵ بڕیاری داوە چوار یانە دابەزێنن بۆ ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان.