كوردێك دەبێتە یاریزانی هەڵبژاردەی پارا تایكواندۆی عێراق

كوردێك دەبێتە یاریزانی هەڵبژاردەی پارا تایكواندۆی عێراق

كوردێك دەبێتە یاریزانی هەڵبژاردەی پارا تایكواندۆی عێراق
لە پاڵەوانێتی یاریزانانی تایكواندۆی یانە و هۆڵەكانی عێراقی لە شاری بەغداد كوڕە یاریزانێكی كوردی شاری هەولێر توانی یەكەمی یاریزانانی عێراقی بێت لە یارییەكانی پارا تایكواندۆ بۆ كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، شاد سابیر یاریزانی پارا تایكواندۆ كە خاوەن ئاستێكی بەرزە و چاوی لەوەیە لە داهاتوو بەشداری پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپیادی جیهانی بكات بۆ ئەوەی بتوانێ‌ بە مەدالیای زێر بگەرێتەوە هەرێمی كوردستان لە شاری بەغداد لە سەر ئاستی عێراقی توانی پلەی یەكەم بەدەست بهێنێت و بگاتە ریزی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی، لەم بارەشەوە عەلی سەركەوت ڕاهێنەری تایكواندۆی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی و یاریزانی ناوبراو بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئاستی ئەم پاڵەوانێتیە زۆر بەرز بوو ئێمەش وەكو هۆلێكی شاری هەولێر بە كۆمەلێك یاریزانەوە بەشداری پاڵەوانیتیەكەمان كردبوو و توانیمان ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێت لە ئاستی پارا تایكواندۆش یاریزانی شاری هەولێر كە لای خۆم یاریزانە توانی پلەی یەكەم لە سەر ئاستی عێراقی بەدەست بهێنێت، ئێمە بەردەوامین لە گرنگیدان بە یارییە تاكییەكان و ئامانجمان ئەوەیە بتوانین زۆرترین ئەنجامی گەورە لە سەر ئاستی عێراقی بۆ شاری هەولێر بەدەست بهێنین، ئەگەر پشتگیریمان بكرێ ئەنجامی زۆر گەورە دەتوانین بەدەست بهێنین.

Top