پیشەسازی چاوی لە ئەنجامی شایستەیە

پیشەسازی چاوی لە ئەنجامی شایستەیە

پیشەسازی چاوی لە ئەنجامی شایستەیە
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پیشەسازی شاری هەولێر ئەمساڵ یەكەم ساڵیەتی لە بەشداری كردنیان لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، ئەم وەرزە كارگێڕیی یانەكە سەرەڕای ئەوەی كە وەكو پێویست لایەنی دارایی تیپەكە باش نییە، بەڵام دەیانەوێ جیاواز بن و ئەنجامی شایستە لەم وەرزە بەدەست بهێنن لە پاڵ یانە گەورەكانی كوردستان، لە دەستپێكی خولی پلە نایابی كوردستان یانەكە لە یانەی دەربەندیخانی بردەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆی، لەم بارەشەوە مەولود ڕەمەزان ڕاهێنەری یانەی وەرزشی پیشەسازی بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە یەكەم ساڵمانە لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، دەمانەوێ تیپێكی جیاواز بین لە خولەكە و ئامانجی ئێمەش ئەوەیە ئەمساڵ كە چوار تیپ دادەبەزێ ئێمە خۆمان بهێلینەوە و بتوانین كێبڕكێ لەگەڵ یانە بەهێزەكانی خولەكە بكەین، هەر چەندە ئامادەكاری تیپەكە ئامادەكارییەكی مام ناوەندە، بەڵام ئومێدی زۆرمان هەیە كە بتوانین ئەنجامەكانمان باش بێت و پلانی تۆكمە دابنێن بۆ ئەوەی لە یارییەكانی داهاتوودا ئەنجامەكانمان باش بێت، لە بارەی گرفتەكانیش گوتی" گرفتی دارایمان هەیە ئەوەش گرفتێكی گەورەیە كە ئێمە پێوەی دەنالێنین بەهیوای ئەوەین هاوكاری تیپەكەمان بكرێت بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامان دڵخۆشكەر بێت.

Top