ئارارات لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان كشایەوە

ئارارات لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان كشایەوە

ئارارات لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان كشایەوە
تیپی تۆپی پێی ئاراراتی قەزای پیرمامی سەر بە پارێزگای هەولێر یەكێك لە تیپە بەهێزەكانی سەر ئاستی كوردستان و عێراق بووە لە ساڵانی ڕابردوو، بەڵام ماوەیەكە یانەكە دوو چاری گرفتی دارایی بۆتەوە بەم هۆیەشەوە نەیتوانیوە وەكو پێویست بەشداری چاڵاكییەكان بكات، ئەم وەرزە یانەكە بڕیاری دا بوو بەشداری خولی نایابی یانەكانی كوردستان بكات، بەڵام گرفتی دارایی ڕێگری لێ كرد و كشانەوەی لە خولی نایاب ڕاگەیاند و تیپەكە دابەزی بۆ ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، یانەكەش بەیاننامەیەكی بلاو كردەوە و ئاماژەیان بەوە كردوە كە لە جاران باشتر دەبن و مێژوویی یانەكە دەپارێزن كە لە ماوەی ڕابردوو بە دەستیان هێناوە، بڕیاریشیانداوە بەشداری خولەكانی لاوان و تازە پێگەیشتووان و چەند خولێكی دیكە و چالاكییە وەرزشیەكانی دیكە بكەن، ئارارات ئەم ماوەیە هیچ ئامادەكارییەكی نەكرد بوو بۆ دەستپێكی یارییەكانی خولی پلە نایابی كوردستان هەر چەندە هەتا دواین ڕۆژەكانی بەر لە دەست پێكی خولەكەش نیازی ئەوەیان هەبوو بەشدار بن، بەڵام گرفتی دارایی ئامانجەكەی نەپێكا و تەنیا كشانەوەیان هەڵبژارد دەیانەوێ جارێكی تر تیپەكە ڕێكبخەنەوە و بێنەوە ناو كێبڕكێیە جیاوازەكانی خولەكانی كوردستان.

Top