یانەكانی كوردستان لە خولی پیشەگەران مانەوە
یانەكانی كوردستان لە خولی پیشەگەران مانەوە
هەر چەندە ئەم وەرزە هەریەك لە یانەكانی (هەولێر، دهۆك، زاخۆ، نەورۆز) كە هەر چوار تیپی پارێزگانی كوردستان بەشداریان لە كێبڕكێ خولی یانە پیشەگەرەكانی عێراقیان كردو توانیان ئاست و ئەنجامی باش پێشكەش بكەن، جگە لە یانەی هەولێر نەبێت كە بە قۆناغێكی سەختدا تێپەڕی سەرەڕای چەندین ئاست و گۆڕینی دەستەی هونەری یانەكە و دواجاریش گۆڕینی سەرۆك و جێگر و ئەندامانی یانەكە، هەولێر لە سەر دەستی ڕاهێنەرێكی كوردی مانەوەی خولی پیشەگەران هێشتەوە، زاخۆییەكان ئەم وەرزە بە ستافێكی بەهێز و پێكهاتەیەكی پڕ لە یاریزانی ئەستێرە هاتنە نێو یارییەكانی خولەكە و توانیان لە 37 یاری 66خاڵ كۆبكەنەوە و شەڕی بە دەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی دەكردو ئەم وەرزە لەسەرجەم تیپەكانی تری كوردستان ئاستی باشتر بوو، یانەی دهۆكیش خاوەن پێكهاتەیەكی بەهێز بوو لە خولەكە و لە كۆی 37 یار توانی 57خاڵ كۆبكاتەوە لە پلەی شەشەم دێت، دهۆكییەكانیش ئەم وەرزە خاوەنی چەندین یاریزانی ئەستێرە بوون و ئامانجیان بە دەست هێنانی ئەنجامی شایستە بوو لە خولەكە و تا دواین هەناسەش شەڕی بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەیان دەكرد و پێكهاتەیەكی كوردی و عەرەبیان لە یەك دا بوو بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن، هەرچی یانەی نەورۆزی شاری سلێمانیشە و خاوەن پێكهاتەیەكی تۆكمە بوو هەر لە سەرەتای دەستپێكی خولی پیشەگەران نەورۆز دەیویست ئاست و ئەنجامی شایستە بێت هەر چەندە وەلی كەریم تیپێكی بەهێزی دروست كرد، بەڵام دواجار نزار مەحروسی ڕاهێنەری سوری لە شوێنی ئەو دەست بە كاربوو كارەكانی ناوبراوی تەواو كرد یانەی نەورۆزیش خاوەنی 55خاڵە و لە كۆی 37 یاری و لە پلەی حەفتەم دێت، هەر چی یانەی هەولێرە و خاوەنی 40خاڵە و مانەوەی مسۆگەر كرد لە سەر دەستی سەمیر بابۆی ڕاهێنەر، یانەكەش بۆ وەرزی داهاتووش لەگەڵ كاپتن سەمیر بەردەوام دەبێت و دەیەوێت بە پێكهاتەیەكی پڕ لە یاریزانی كورد شەڕی یانەكانی تر بكات.
كارزان كانەبی