دهۆك بەرەو لوتكە هەنگاو دەنێ

دهۆك بەرەو لوتكە هەنگاو دەنێ

دهۆك بەرەو لوتكە هەنگاو دەنێ
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی دهۆك ئەم وەرزە لە سەر دەستی كارگێڕیی تازەی یانەكە دەیانەوێ ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن، یانەكە لە ریزبەندی یانەكانی عێراقی ئەم وەرزە لە پلەی شەشەمی ریزبەند دێت لە كۆی ئەنجامدانی 34 یاری لە خولەكە خاوەنی 55خاڵە و لە پلەی شەشەم دێت،14 یاری براوە بووە و 13 یاری دووچاری یەكسان بوون هاتوو و حەوت یاریشی دۆڕاندوە، دهۆك جیاواز لە وەرزەكانی تر ئەم وەرزە دەیەوێت كێبڕكێ یانەكانی تری خولی ئەستێرەكانی عێراقی بكات بۆ ئەوەی چەند خانەیەكی تر پێش بكەوێت لە ریزبەندی یانەكان، هاندەرانی وەرزشی شاری دهۆكیش ئەم وەرزە لە ئاستی تیپەكەیان ڕازین و چاویان لەوەیە زیاتر تیپەكە بچێتە خانەكانی پێشەوە، هەر چەندە ئەم وەرزە خولی پیشەگەرانی عێراقی یانەكان ئاستیان بەرزە و كێبڕكێ دەكەن لە سەر بەدەست هێنانی ئەنجامی گەورە، بەڵام دهۆكییەكان بەردەوامن لە ڕكابەری كردن لە سەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە، ئەم وەرزە كارگێڕیی یانەكە چەندین گرێبەستی لەگەڵ یاریزانانی ئەستێرە مۆركردوە بۆ ئەوەی ئاست و ئەنجامیان دڵخۆشكەر بێت، عەلی وەهیب یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەكەش ئەوەی ڕاگەیاند گوتی" سوپاسی هاندەرانی یانەكەمان دەكەین كە بەردەوام پاڵپشتی یانەكەمانن و هەروەها هەموو یانەكان چاویان لە سەر یانەی دهۆكە ئەم وەرزە كە بتوانێ‌ ئەنجامی باش بەدەست بهێنین، دەمانەوێ درێژە بە ئەنجامە باشەكانمان بدەین و ئێمەش تیپێكی بەهێز و ڕكابەرین لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی.

Top