مێگان فۆكس:تووشی ناڕێكی جەستەیی بووم

مێگان فۆكس:تووشی ناڕێكی جەستەیی بووم

دوای بڵاوبوونەوەی چەند وێنە و گرتەیەكی ڤیدیۆی كە خوێنی دەخواردەوەو وەك قەشەیەك جلوبەرگی لەبەردا بوو، وەك خوێنخۆرێك خۆی نیشان دەدا، مێگان فۆكس وردەكاریی پەیوەندییە ژەهراوییەكانی ڕابردووی دەخاتە ڕوو و دووپاتی دەكاتەوە كە وەك ئەوەی زۆر كەس بڵاویان كردووەتەوە ئەو شەیتانپەرست نییە.

مێگان فۆكس لە میانەی بەرنامەی ‘Call Her Daddy ڕایگەیاند: «دەتوانم بزانم لە كوێ تۆیەكم چاندووە لەوێدا دارێك گەشەی كردووە، ئەوە شتێكی زۆر هەڵە كە خەڵك بەو شێوەیە تێگەیشتوون، بە تەواوی تێدەگەم بۆچی خەڵك پێیان وایە من كەسێكی نامۆم، ئەوان دەڵێن میگان سەبارەت بەو شتانەی كە بە نامۆی دەزانێت دەست دەكات بە قسەی زل، ئەوەش بەلایانەوە شتێكی سەیرە».

لە كۆتایی گفتوگۆكەیدا دەربارەی دیمەنەكانی خوێنخواردنەوە، فۆكس دەڵێت: «ئەوە بابەتی دیدگایە، پێش ئەوەی ددان بەوەدا بنێت كە، بەڵێ، جلوبەرگی هالۆوینی ژن و مێردەكە كە جارێكی دیكە دووبارە و دووبارە داگیرسێندراون، ڕەنگە دەنگۆی شەیتانگەرایی توندتر كردبێت».

مێگان ئاشكرای كرد ئەو تووشی نەخۆشیی ناڕێكیی جەستەیی بووە، كە نەخۆشییەكە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵك كاتێكی زۆر بەسەر بەرن و سەرنجیان لەسەر شێوەی جەستەی خۆیان بێت، بۆ ئەوەی ئاماژە بە كەموكوڕییەكانیان بكەن، ددانی بەوەشداناوە كە ئەو زیاتر لەوە نائارامە كە خەڵك بە حوكمدان بە دەركەوتنی بیری لێ دەكەنەوە، بۆیە دەڵێن: بەڵێ، تووشی ناڕێكی جەستەیی بووم».

Top