تایلۆر سویفت دژی ترەمپ سەركردایەتیی هــەڵمەتی هەڵبژاردنی دیموكراتەكان دەكات
دیموكراتەكان سوودمەندن لە پشتگیریكردنی ئەم دواییەی تایلۆر سویفت بۆ كامالا هاریس بۆ كێبڕكێی سەرۆكایەتی ساڵی ٢٠٢٤.
لەم چوارچێوەیەدا، كۆمیتەی نیشتمانیی دیموكراتەكان (DNC) ڕیكلامی داهێنەرانەیان دەست پێكرد، كە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لە شاری نیویۆرك و لاس ڤێگاس لە ڕۆژی هەینی ١٣ی ئەیلول پەخش كران و ئیلهامیان لە سویفت وەرگرت، بەتایبەتی دوای ئەوەی سویفت لە ١٠ی ئەیلولدا پشتگیریی خۆی بۆ فۆڵۆوەرەكانی هاریس دووپات كردەوە.
یەكێك لە تابلۆ دیجیتاڵییە دیارەكانی تایمز سكوێری دەڵێت: «ئێمە لە سەردەمی كامالاداین، كە ئاماژەیەكی یاریزانانەیە بۆ گەشتی بەناوبانگی سەردەمەكانی سویفت.
ڕیكلامێكی دیكە لەسەر بنەمای گۆرانی «...Ready for It»ی سویفتە، بە دروشمی «ڕێگایەكی نوێ بۆ پێشەوە...ئامادەیت بۆی؟»
تابلۆكان لە نێوان ئەم دوو پیتەدا دەسوڕێنەوە و لە تایمز سكوێری بەرزدا دادەنرێن.
هاوكات لە لاس ڤێگاس، كۆمیتەی نیشتمانی دیموكراتەكان دوو ڕیكلام بڵاو دەكاتەوە كە ئامانجیان سەرقاڵكردنی خۆپیشاندەرانە. تابلۆیەكی بازرگانی بە هەمان پەیامی «سەردەمی كەمالا» تیشك دەخاتە سەر هاریس، لە كاتێكدا تابلۆیەكی دیكە كە دۆناڵد ترەمپ دەكاتە ئامانج، دەپرسێت: ئایا تۆ لەم كابرایە بێزار بوویت؟
هەروەها دوای دیبەیتی یەكەمیان بەهۆی ئاستەكەی، كامیلا هاریس سۆزی زیاتری بەدەست هێنا، ئەمەش وای كرد تایلۆر سویفت پەیامێك درێژی بڵاو بكاتەوە و لە كۆتاییدا پشتگیریی لە هاریس كرد بۆ سەرۆكایەتیی ئەمریكا.
ترەمپ كاریگەریی ئەو هەنگاوەی سویفتی لەسەر بووە، چونكە هەندیك كاڵای بازرگانیی هەڵبژارد بوو كە پێدەچێت هاوشێوەی كاڵای سویفت بن.
هەرچەندە ترەمپ بە گاڵتەجاڕییەوە ئەم كارەی كرد، بەڵام ڕەنگە خۆی لە كێشەی یاساییدا ببینێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر كەس داوایان لە سویفت كردووە سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بكات بە هۆی پێشێلكردنی یاسا و رێساكانی مافی چاپكردن. ئەمە یەكەمجار نابێت لەم هەڵمەتەدا كە ترەمپ خۆی بخاتە دۆخێكی یاسایی خراپەوە.