ریهانا دەیــەوێ بگەڕێتەوە

ریهانا دەیــەوێ بگەڕێتەوە

بەپێی سەرچاوە ڕۆژنامەنووسییەكان، پێدەچێت گەڕانەوەی هونەری ڕیهانا لە هەموو كاتێك نزیكتر بێت، دوای لێدوانە سەرنجڕاكێشەكانی ئەم دواییەی كە تیایدا پلانە هونەری و خێزانییە نوێیەكانی ئاشكرا كرد، ئەمە جگە لە قسە سەرسوڕهێنەرەكانی سەبارەت بە ئارەزووی هاوكاریكردنی لەگەڵ ئەستێرەی گەنج بیلی ئایلیش.

ڕیهانا پلانە هونەری و خێزانییە نوێیەكانی خۆی ئاشكرا دەكات و چەندین سوپرایز و وردەكاریی نوێی سەبارەت بە كارە هونەرییە نوێیەكانی ئاشكرا كرد، هەروەها پلانی خێزانەكەی دوای ئەوەی بەم دواییە پێشوازی لە كوڕە دووەمەكەی كرد.

لە میانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ “Entertainment Tonight” باسی لە پەیوەندیی لەگەڵ منداڵەكانی كرد دوای ئەوەی بە وتەی خۆی ئیلهامی لە منداڵە بچووكەكانی وەرگرتووە و دەڵێت: “ئەوان یارمەتیدەرم بوون بۆ ئەوەی بزانم چۆن پێڵاوەكان ئاسانتر بكەم، ناچار بووم كاتێك بۆ دیزاینكردنەوەیان تەرخان بكەم بۆ ئەوەی ببنە شتێك كە ئێمەی دایكان دەتوانین لەبەریان بكەین بەبێ ئەوەی بێزارت بكەن.

ڕیهانا دوای ئەوەی كوڕی دووەمی بو، خواستی خۆی بۆ منداڵبوونی كچ ئاشكرا كرد و دەڵێت: «دەمەوێت كچێكم هەبێت نازانم چی بكەم، چونكە تا ئێستا تەنیا كوڕ دەناسم.. شتێكی نوێ دەبێت كە زۆر حەزی لێ دەكەم و لە خودا داواكارم ئەم ئاواتەشم بێتە دی».

لە لایەكی دیكەوە بەشداریكردنی لە ئاهەنگی داهاتووی «مێت گالادا»ی پشتڕاست كردەوە دوای ئامادەنەبوونی لە كۆنسێرتەكەدا، جگە لە پشتڕاستكردنەوەی كارەكانی لەسەر ئەلبوومە نوێیەكە، كە خۆی ئامادە دەكات و بە نیازە لە ماوەی داهاتوودا بڵاوی بكاتەوە.

Top