سەلما حایک : هەوڵ دەدەم بە دەستی خۆم سەروەت و سامان بەدەست بهێنم

سەلما حایک : هەوڵ دەدەم بە دەستی خۆم سەروەت و سامان بەدەست بهێنم

خانمە ئەكتەری مەكسیكیی بە ڕەچەڵەك لوبنانی «سەلما حایك» ڕەتی كردەوە هیچ ڕێككەوتنێكی پێش هاوسەرگیریی ئەنجام دابێت بۆ دابەشكردنی سەروەت و سامانەكەی لە نێوان خۆی و هاوسەرە ملیاردێرەكەی «فرانسوا هێنری پینوڵت»، بەڵام لە هەمان كاتدا بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ڕاگەیاندووە، هەوڵ دەدات خۆی سەروەت و سامانی بەدەست بهێنێت، و هەست بە فشار دەكات ئەگەر لە داهاتوودا بڕە پارەیەكی دیاریكراو بەدەست بهێنێت.

حایك تەمەن 58 ساڵ، دوای سێ ساڵ پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ هاوسەرەكەی « پینوڵت «ی تەمەن 62 ساڵ، لە ساڵی 2009 هاوسەرگیری كرد، بە خێرایی هاتە ناو جیهانی دەوڵەمەندە سەرسوڕهێنەرەكانەوە، بەو پێیەی پینوڵت سەرۆكایەتی كۆمەڵەی لوكس كێرینگ دەكات و سامانەكەی زیاتر لە 20 ملیار دۆلارە.

سەلما حایک : هەوڵ دەدەم بە دەستی خۆم سەروەت و سامان بەدەست بهێنم

حایك بە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ڕاگەیاندووە، كچێكیان هەیە بە ناوی ڤالێنتینا تەمەن ١٧ ساڵ و لە ڕووی داراییەوە لەگەڵ هاوسەرەكەی جیان.

حایك و پینوڵت لە بنەڕەتدا لە دوو خانەوادەی دەوڵەمەندن، بەو پێیەی باوكی كارگێڕی نەوت بووە، لە كاتێكدا پینۆڵت گرووپی فرۆشتنی تاكەكەسیی لە باوكییەوە بە میرات وەرگرتووە. حایك ئاماژەی بەوەش كردووە، دەوڵەمەندبوون وای كردووە كە وەك ئەستێرەیەك بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر بدرەوشێتەوە كە چاوەڕێی نەدەكرد.

حایك لە لێدوانەكانیدا بۆ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوەش كردووە، هەبوونی پارەیەكی زۆر نەبووەتە هۆی ئەوەی ناچاربێت بیر لەوە بكاتەوە كە زیاتر لەو پارەیە بەدەست بهێنێت.

جگە لە ڕۆڵە سەرەكییەكانی نواندن لە فیلمەكاندا وای لێ كرد یەكەم ئەكتەری مەكسیكی بێت كە پاڵێوراو بێت بۆ خەڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین ئەكتەر، هەروەها كۆمپانیاكانی بریتین لە «ئۆگلی بێتی»، «سانتا ئیڤیتا» و «فریدا» كە پاڵێوراو بوو بۆ شەش خەڵاتی ئۆسكار، حایك گرێبەستی لەگەڵ براندەكانی وەك ڕێڤلۆن، ئەڤۆن كۆسمێتیكس، كارتیە و كاهلێوا ئەنجام داوە.

لە لایەكی دیكەوە حایك دەستی بە چەندین ئەركی خێرخوازییش كرد، بەو پێیەی خۆی و هاوسەرەكەی دامەزراوەی كێرینگیان دامەزراند كە پشتگیری لە پرسەكانی ژنان دەكات، وەك بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، لەگەڵ بیۆنسێش لە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوەی گوچی بۆ گۆڕانكاری دامەزراند، كە یەكسانیی جێندەری بەرەوپێش دەبات.

Top