ڕیهانا لە كارێكی نوێی سینەماییەوە بەرەو ئەلبۆمێكی گۆرانی هەنگاو دەنێت

ڕیهانا لە كارێكی نوێی سینەماییەوە بەرەو ئەلبۆمێكی گۆرانی هەنگاو دەنێت

خانمە گرانیبێژ و ئەستێرەی دیاری جیهانی (ڕیهانا)ی تەمەن 37 ساڵ كار بۆ بڵاوكردنەوەی ئەلبۆمێكی نوێی گۆرانی دەكات,كە ئەمەش دوای 9 ساڵ دێت لە بڵاوكردنەوەی ئەلبۆمەكەی بەناوی(anti) لە ساڵی 2016 .

ئەگەرچی ساڵی 2024 هیچ بەرهەمێكی نوێی بڵاونەكردەوە بەڵام ڕیهانا لەو ساڵەدا یەك ملیۆن كۆپی لە دوایین ئەلبۆمەكەی فرۆشرا,ریهانا لەو هونەرمەندانەیە كە بەرهەمەكانی پڕ فرۆشترینەو ناوی لە لیستی ئەو هونەرمەندانەیە وا بەرهەمەكانیان گوێگرێكی زۆری هەیە, بەم هۆیەوە تاوەكو ئێستا 9 خەڵاتی گرامی بەدەستهێناوە.

ڕیهانا لە كارێكی نوێی سینەماییەوە بەرەو ئەلبۆمێكی گۆرانی هەنگاو دەنێت

هەرچەندە ڕیهانا جۆر و ستایڵی موزیكی نێو ئەلبۆمەكەی نەخستەڕوو,بەڵام لە ئێستادا لە چەند سەرچاوەیەك بڵاوكراوەتەوە كە ڕیهانا ئەلبۆمەكەی بڵاوناكاتەوە تا ئەو كاتەی دڵنیا نەبێت كە ئامادەیە و بێ كەموكوڕییە,هەروەها دەربارەی دووركەوتنەوەی لەو ماوەیەدا ڕیهانا ئاماژەی پێدا كە ئەو نەیویستووە بەرهەمێكی ئاسایی و ئاستی مامناوەند بخاتە بەرگوێی هەوادارانی,بەڵكو هەوڵیداوە بەرهەمەكەی لە ئاستی ئەو چاوەڕوانییە زۆرە بێت و لەگەڵ هونەرەكەی بگونجێت,چونكە جیاوازی لە ستایڵی موزیكەكان وای كرد كە كارەكان لە ستۆدیۆ درێژە بكێشێت چونكە بە بڕوای ڕیهانا جۆرێك موزیك لەگەڵ ئەودا نەدەگونجا كە ئەمەش وایكرد بۆ ماوەی ساڵێك بەرهەمی نوێی نەبێت و تەنانەت لەسەر ستەیجیش بەو ستایڵە دەرنەكەوێت,دواخستنی كارەكان و ڕەتكردنەوەی بەرهەمی نوێی هونەری ڕیهانای لە هەوادارانی دوور نەخستەوە,توانی بۆ بانگەشەی دوایین ئەلبۆمی گۆرانیی زنجیرە كۆنسێرتێك لە ئەمریكا و چەند وڵاتێكی ئۆروپی ئەنجام بدات,هەروەها بەشداریكردنی لە ڕێورەسمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكاری 2023 لەسەر ستەیج گۆرانییەكی بەناونیشانی(Lift Me Up)پێشكەش بە ئامادەبووانی ڕێورەسمەكە كرد.

ڕیهانا لە كارێكی نوێی سینەماییەوە بەرەو ئەلبۆمێكی گۆرانی هەنگاو دەنێت

لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا بڵاوكردنەوەی ئەلبۆمی گۆرانی و كارەكانی نێو ستۆدیۆ بۆ ڕیهانا ئاسان نەبوو,چونكە ئەو كاتەی بوو بە دایك بەرپرسیارێتیەكی گەورەی كەوتە ئەستۆ و سەرقاڵ بوو بە بەخێوكردنی منداڵەكەی,لە لایەكی دیكەش ڕوویكردە بواری فیلم و سینەما و لە چەند فیلمێكدا بەشداربوو,فیلمێكی موزیكی بە ناونیشانی(Guava island) لە ساڵی 2019,وە فیلمی (valerian and the city of a thousand planet) كە فیلمێكی فەرەنسیی ئاكشن و خەیاڵی زانستییە ساڵی 2017 بڵاوكرایەوە.

ڕیهانا لە كارێكی نوێی سینەماییەوە بەرەو ئەلبۆمێكی گۆرانی هەنگاو دەنێت

هەروەها ڕیهانا بەشداربوو لە فیلمی سینەمایی(ocean's 8) كە ساڵی 2018 بڵاوكرایەوەو خانمە ئەكتەر و ئەستێرەی سینەمایی ساندرا بوڵۆك و كەیت بلانچێت و ئان هاسەوەی و سارە پۆلسون تێیدا بەشدارن,لە ئێستادا ڕیهانا بۆ 2025 سەرقاڵە بە فیلمێكی ئەنیمەیشن بەناونیشانی(smurfs) كە لەم كارە هونەرییەدا ڕیهانا ڕۆڵی (Smurfette)دەگێڕێت, بڕیارە لە ڕێكەوتی 18/7/2025 لە هۆڵی سینەماكاندا نمایش بكرێت.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

ڕیهانا لە كارێكی نوێی سینەماییەوە بەرەو ئەلبۆمێكی گۆرانی هەنگاو دەنێت
ڕیهانا لە كارێكی نوێی سینەماییەوە بەرەو ئەلبۆمێكی گۆرانی هەنگاو دەنێت
Top