سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە سەرکۆماری عێراق كرد و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقیان تاوتوێ كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26/2/2025، لە سەلاحەدین، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە دکتۆر لەتیف ڕەشید، سەرکۆماری عێراق کرد، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و تاوتوێ كران.
هەر لە دیدارەكەدا، پێویستیی هەماهەنگیی لایەنەکانیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان تاوتوێ كرد.