لە شاری هەولێر پەردە لەسەر پەیكەری مەقامبێژ و هونەرمەندی دیاری كورد(فوئاد ئەحمەد) لادرا

لە شاری هەولێر پەردە لەسەر پەیكەری مەقامبێژ و هونەرمەندی دیاری كورد(فوئاد ئەحمەد) لادرا

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی 26/2/2025 بە ئامادەبوونى ڕێزدار (سیداد بارزانى) نوێنەرى سەرۆك بارزانى و زەعیم عەلی و پشتیوان سادق ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی16ی پارتی و پۆلێك لە هونەرمەندان و نووسەران و ئەدیبان, لە "فلکەى سافى" نزیك زانکۆى کوردستان لە شاری هەولێر، لە مەراسیمێکدا وەك ڕێز و وەفا بەرامبەر مێژووى کارە هونەرییەکانى بە دروشمى ( ئێمە کوردین نابەزین ) پەردە لە سەر پەیکەری گۆرانیبێژى كۆچكردوو و هونەرمەندی دیاری کوردستان (فوئاد ئەحمەد) لادرا.

لە شاری هەولێر پەردە لەسەر پەیكەری مەقامبێژ و هونەرمەندی دیاری كورد(فوئاد ئەحمەد) لادرا

ئەم پەیكەرە لەسەر ئەركی پارێزگارى هەولێر و بە هەماهەنگى کۆمەڵەى هونەر و وێژەیی کوردى مەڵبەندى گشتیى جێبەجێ كراوە,هەروەها پەیكەرەكە لەلایەن هونەرمەندی پەیكەرساز(عومەر جەمیل) درووست كراوە.

هەر لەم مەراسیمەدا بەسەرپەرشتی هونەرمەند و موزیكژەن (سەید ئەحمەد رەواندزی) و بە بەشداری چەند موزیكژەنێكی بەتوانا چەند بەرهەمێكی هونەرمەند فوئاد ئەحمەد گوترایەوە.

لە شاری هەولێر پەردە لەسەر پەیكەری مەقامبێژ و هونەرمەندی دیاری كورد(فوئاد ئەحمەد) لادرا

هونەرمەند (فوئاد ئەحمەد سلێمان) لە ساڵی1932 لەگوندی عەوێنەی سەر بەشارەدێی گوێڕ لەدایکبووە، ساڵی 1940 چۆتە قوتابخانە پاشان خانەی مامۆستایانی لادێ لە دھۆك تەواو کردووە، لەسەرەتا لەگوندی عاڵڵا (عەبدوڵڵا گوجیلان) و گردعازەبان چەند شوێنێکی دیکەش بووەتە مامۆستا، بۆ یەکەمجار ساڵی 1955 چۆتە ئێستگەی بەغدا و لەوێدا یەکەم گۆرانی بەناوی (نەورۆز) تۆمار کرد،دواتر لە ساڵی 1959 گۆرانی (ئەمیرەکەم) ی تۆمارکرد كە ئەم بەرهەمە دیارترین گۆرانی ئەم هونەرمەندەیەو لەلایەن زۆرێك لە گۆرانبێژان گوتراوەتەوە، لە پاشان گۆرانی (نامەکەت گەیشت) و (سروەی بەیان )و لەگەڵ چەند گۆرانییەکی دیكەی بڵاوكردەوە، لە ساڵی 1963، گۆرانی (ئەی بووکی تازە) و بۆ شۆڕش (سرودی ئێمە کوردین نابەزین)ی تۆمارکرد، تاوەکو ساڵی 1986 نزیکەی سەد گۆرانی لە ئێستگە و پەنجا گۆرانیش لە تەلەڤزیۆن تۆمار کردووە.

لە شاری هەولێر پەردە لەسەر پەیكەری مەقامبێژ و هونەرمەندی دیاری كورد(فوئاد ئەحمەد) لادرا

دوای تەمەنێکی دوورو درێژ لە خزمەتی هونەری کوردی،هونەرمەند فوئاد ئەحمەد لە 17ی ئابی 2004، لە وڵاتی هۆڵەندا کۆچی دوایی كرد, دوای پێنج ڕۆژ تەرمەكەی گەیشتەوە كوردستان و لە ڕێوەرسمێکی شکۆداردا لە گۆڕستانی کارگەی قیر لە باشووری شاری هەولێر بەخاك سپێردرا.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top