پاسکال: بە بڕوای من هەموو هونەرمەندێك پێگە و هێزی خۆی هەیە
پاسكال مەشعەلانی، خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی ڕایگەیاندووە، كە یەكەم وێنە كە ئەو هونەرمەندە پێشكەشی هەوادارانی دەكات، ئەو وێنەیەیە كە لە یادەوەرییەكەیدا هەڵكەندراوە.
پاسكال مەشعەلانی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئەلشەرق ئەلئەوسەت دەڵێت: «بە تەواوەتی قەناعەتم پێگەیشتووە كە هەرچەند هەوڵ بدەین وەك هونەرمەندێك بۆ گۆڕینی ڕوخسارمان، یەكەم سەرنج كە بینەر لە یادەوەرییاندا دروستی دەكات، بە هەمیشەیی دەمێنێتەوە».
سەبارەت بەو ئامۆژگارییانەی كە پێشكەشی هونەرمەندە گەنجەكانی دەكات ئەوانەی خاوەن بەهرەی گۆرانیگوتنن، بەتایبەتی ئەوانەی لە بەرنامەكانی تایبەت بە دۆزینەوەی بەهرەكاندا دەردەكەون، پاسكال دەڵێت: «ئامۆژگارییان دەكەم باوەڕیان بە بەهرەكانیان هەبێت، و بە دەركەوتن و ناوبانگێكی خێرا كە لەم بەرنامانە دەیچنن، تووشی لەخۆباییبوون نەبن و وانەكات لە خەیاڵ و وەهمدا بژین، ئایا چەند بەهرەمان پەیڕەو كرد و ناوەكەیان درەوشایەوە و دواتر بەتەواوی نەما؟ بۆیە نابێت تەنیا ناوێك بن كە كریدتیان نەبێت، بەڵكو پێویستە پابەندبن بەو تەوەرەی كە لە ڕێگەی پرۆگرامە ئاماتۆرەكانەوە بۆیان دابین كراوە، بۆ ئەوەی سوودی لێ وەربگرن و بۆ ماوەیەكی زیاتر بەردەوام بن».
سەبارەت بە ناونیشانە فراوانەكە كە بەپێی ئەزموونی هونەری لە تەواوی ژیانی هونەریدا بە گرنگترینی دەزانێت، پاسكال مەشعەلانی دەڵێت: «دەتوانم بڵێم قەناعەتەكانم ئەمڕۆ پاڵم پێوە دەنێن بۆ ئەوەی پێچەوانەی ئەو شەپۆلانە بڕۆم كە لەسەر گۆڕەپانەكە بەناوبانگن، نە مۆسیقا و تەپڵ و فلوت و نە گرتنەبەری ئەو شێوازانەی كە وەك هونەرمەندێك لەگەڵمدا ناگونجێت، ناتوانێت وا لە من بكات بگۆڕێم، بۆیە لەپێناو مانەوەدا لەگەڵیدا دەڕۆم، بە بڕوای من هەموو هونەرمەندێك پێگە و هێزی خۆی هەیە لەسەر گۆڕەپانەكە و كەس ناتوانێت جێگەی كەسیتر داگیر بكات، بۆیە دەبێت خاڵە بەهێزەكانی خۆم بزانم و پابەندبم پێیانەوە، هەروەك چۆن خۆبەزل نەزانین وەك گەنجینەی هونەرمەند دەمێنێتەوە، ئەگەر خاوەنی بێت».